Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 06:25

سەدر: رێگا نادەین دووبارە عێراق بگەڕێندرێتەوە بۆ چوارگۆشەی پشکپشکێنە و گەندەڵی

کوردستان TV
100%


سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە رێگا نادەن دووبارە عێراق بگەڕێندرێتەوە بۆ چوارگۆشەی پشکپشکێنە و ئاماژەی بەوەیش دا کە کردەکانی سێیەکی پەکخەر جێگای شەرمەزاریین.

موقتەد سەدر گوتارێکی پێشکەش کرد کە بەشێکی گوتارەکەی ئاراستەی گەلانی عێراق و بەشکێشی ئاراستەی لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی کرد کە بە (سێیەکی پەکخەر) ناویانی ھێنا.

سەرکردەی رەوتی سەدر لەو بەشەی گوتارەکەی کە ئاراستەی گەلانی عێراقی کرد رایگەیاند "گەلی عێراق بەدەست ھەژارییەوە دەناڵێنێت، بۆیە نە حکوومەتی زۆرینە سوودی بۆی دەبێت و نە حکوومەتی ئێستایش دەتوانێت خزمەتی بکات.

موقتەدا سەدر بە بەرپرسیارکردنەوە گوتی: بێ ئابرۆیی گەیشتە ئەوەی، ئەو یاسانە پەکخرێن کە سوودیان بۆ گەل ھەیە.

گوتیشی: ئەوان گەل دەکەنە ئامانج و دەیانەوێت چۆکیان پێدا بدەن، لەوەیش سەیرتر ئەوەیە کردەکانی سێیەکی پەکخەر جێگای شەرمەزاریین.

راشیگەیاندووە، لایەنەکانی سێیەکی پەکخەر دەسەڵات چاوی کوێر کردوون، ئەوان ئاگایان لەوا نییە کە گەل بە دەست سەختی ژیان، ترس و تۆقاندن، ھەژاری، باڵادەستی میلیشیاکان، پاشاگەرێتیی و بڵاوبوونەوەی گەندەڵییەوە دەناڵێنن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.