یاریزانی ئه‌ڵمانی ئه‌لێكساندێر زڤێرێڤ گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، زڤێرێڤی پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كریستیان گارینی چیلی تۆماركرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش دوو بوو.
له قۆناغی پێش كۆتاییدا، زڤێرێڤ ڕووبه‌ڕووی ستێفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی ده‌بیته‌وه، كه ئه‌ویش به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانیك سینێری ئیتاڵی تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت شه‌ش، شه‌ش دوو بوو، كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه دوو ملیۆن و پێنجسه‌دو شه‌ست و سێ هه‌زارو حهوتسهدوده دۆلاری ئهمهریكیهو براوه‌ی نازناوه‌كه‌شی ده‌بێته خاوه‌نی هه‌زار خاڵ له ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان.
ئه‌لێكساندێر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆما
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.