Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:58

بەهۆی شەڕەتەقە شەش کەس دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی شەش کەس بە تۆمەتی شەڕەتەقە دەستگیر کران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان و چەکێکیشدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەناو کافتریایەکدا شەڕ دەبێت و دەنگی تەقە دەبیسترێت هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تونرا شەش تۆمەتبار دەستگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: هەروەها چوار ئۆتۆمبێل کە بەتۆمەتباران بوو لەگەڵ چەکێک لە جۆری دەمانچە دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی دەکات کە "تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (ب. ڕ. ع لەدایکبووی 1991، ب. ڕ. ع لەدایکبووی 1996، د. ع. ح لەدایکبووی 1998، ڕ. ڕ. ع  لەدایکبووی 1989، ڕ. م. س لەدایکبووی 1996، ش. ف. ج لەدایکبووی 1998 دەستگیر کران)."

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.