Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:07

بڕەپارەیەک دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کشتوکاڵی ڕانیە دەست بە دابەشکردنی چەکی ئەو پارەیە دەکرێت کە بۆ گەنمی جوتیارانی ساڵی 2021 دیاری کراوە.

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕانیە هاووڵاتییانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە کاتژمێر 09:00ـی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 15/05/2022 لە بەشی ژمێریاری سایلۆمان دەست بە دابەشکردنی چەکی ئەو پارەیە دەکرێت کە وەک پاداشت بۆ گەنمی جوتیارانی ساڵی 2021 دیاری کراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی 50 هەزار دینار دیاری کراوە.

لە ئاگادارییەکەدا بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕانیە بۆ هاووڵاتییانی ڕوونکردۆتەوە کە لە ژمارە پسوولەی یەک تا کۆتایی دەدرێتەوە، هەروەها پێویستە جوتیار ناسنامەی باری شارستانی (هەویە) یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ ئەو بەڵگەی پێی دراوەتەوە پێی بێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر گەنمەکە بەناوی خۆی داخڵ نەکرابوو پێویستە وەکالەتی پێ بێت، واتە چۆن جاری یەکەم چەکی وەرگرتۆتەوە بەهەمان شێوە لەسەر هەمان ڕێکار چەکی پێ دەدرێتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.