درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵ هاووڵاتییەک بەهۆی گوللەی وێڵەوە گیانی لەدەستدا و تەقەرەکەش دەستگیر کرا.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند: کاتژمێر 01:30 شەوی ڕابردوو لە بانی مەقان بەهۆی گوللەی وێڵەوە هاووڵاتییەک بەناوی (جومعە عەلی عومەر) لەدایکبووی 1979گیانی لەدەستدا.
ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ بەفەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوەیان ئەنجام دا و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تەقەکەرەکە دەستگیر بکەن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا قایمقامیەتی چەمچەماڵ دڵنیایی بە هاووڵاتییانی سنوورەکەی دەدات و ئاماژەی بەوە داوە کە "دڵنیایی دەدەین بە هاووڵاتییانی سنوورەکەمان کە هێزە ئەمنییەکانمان ناهێڵن هیچ تۆمەتبارێک بەئازادی بمێنێتەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.