گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و كچه قوتابییه‌ی له پارێزگای هه‌ولێری ڕاگه‌یاند كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئاریان ئه‌و كچه قوتابییه‌ی كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له شاری هه‌ولێر بێ سه‌روشوێن ببوو و دواتریش به‌هۆی خۆفڕێدانی له باڵه‌خانه‌یه‌كدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ركه‌وت كه هۆكاری خوكوشتنی كچه‌كه به‌هۆی كوڕێك بووه كه له شاری ڕانییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر به هاوكاری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕانییه توانییان له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه تاوانباره‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاوانباره‌كه دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس و یاسایه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه تاوانباره‌كه له مۆبایله‌كه‌یدا وێنه‌ی چه‌ندان كچ و ئافره‌تی تریشی له‌لابووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان.
داواشی له كچان و كوڕان كرد له هه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌ڕه‌شه‌لێكردندا په‌نا بۆ خۆكوشتن و كاری نه‌خوازراو نه‌به‌ن، به‌ڵكو هێزه‌كانی پۆلیسی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه و تا به‌زووترین كات تاوانباران و ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن ده‌ستگیریان بكه‌ن و به سزای یاساییان بگه‌یه‌نن.
جێی باسه ڕۆژی 19ی مانگی ڕابردوو كچێك به ناوی ئاریان محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 21 ساڵ قوتابی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كتێبخانه، له گه‌ڕه‌كی ژیانی هه‌ولێر چووبووه سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراو و خۆی هه‌ڵدابووه خواره‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و چه‌ند سه‌ره‌داوێكی زانیاری‌یان له‌سه‌ر هۆكاری خۆكوشتنی قوتابییه‌كه ده‌ست كه‌وتووه كه هۆكار و پاڵنه‌رێك هه‌بووه ئه‌م كچه كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.