به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، 3 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه كه به‌هۆی خه‌وتنی موگناتیسی دزییان له نووسینگه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌ی دراو كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه به دزینی بڕه پاره‌یه‌ك له نووسینگه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری به‌غدا، هێزه‌كانی پۆلیس ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه 3 كه‌س خاوه‌نی نووسینگه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌ی دراویان به‌هۆی خه‌واندنی موگناتیسییه‌وه خه‌واندووه و دواتریش بڕی 3 هه‌زار دۆلاریان لێ دزیوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تاوانباران كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا هه‌رسێ تاوانباره‌كه و شوێنه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
پۆلیسی به‌غدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كاتی ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كاندا، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شدا بگیرێ كه له نووسینگه‌كه‌یان دزی بوو و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا هه‌رسێ تاوانباره‌كه له ده‌ستی یاسادان و چاوه‌ڕێی بڕیاری دادوه‌ر ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی سزای یاساییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.