Erbil 29°C شەممە 21 ئایار 13:09

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی جیهانی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا تاڕاده‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و نائارامییه‌ی كه‌ ئابلووقه‌كانی فرۆشتنی نه‌وتی ڕووسیا دروستی كردووه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ ڕیژه‌ی 1.7% به‌رزبووه‌وه‌ و 1.81 دۆلاری هاته‌ سه‌ر، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌م جۆره‌ به‌ 109.26 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌ ڕێژه‌ی 1.5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی 1.55 دۆلاری هاته‌سه‌ر و ئێستا به‌ 107.68 دۆلاره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا ترسیان له‌ ده‌ستكه‌وتنی بڕی پێویستی نه‌وت هه‌یه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی ئابلووقه‌كان له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنی نه‌وتی ڕووسیا.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.