جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند كه له كۆتایی یه‌كجاری داعش له وڵاته‌كه‌یان زۆر نزیك بوونه‌ته‌وه.
فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له وڵاتی مه‌غریب ڕأیگه‌یاند: هێزه‌كانی عێراق ئێستا له ناوچه دووره‌ده‌ست و شاخاوییه‌كاندا ڕاوی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه تیرۆریستان به ته‌واوی له ئاوه‌دانی دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و قه‌باره و تواناكانیان زۆر لاواز بووه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده تیرۆریستان ناوه‌ناوه له چه‌ند ناوشه و پارێزگایه‌كی عێراق كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و له‌ناویان ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: عێراق ئاماده‌ی هه‌ر هاوئاهه‌نگی و هاوكارییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوان له هه‌ر شێوه و شكلێكدا بێت.
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ندێ داتای چالاكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانی عێراقی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌كدارانی داعش خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵی وڵاتانی جیهانی و عه‌ره‌بی كرد له هاوئاهه‌نگی و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆریستان.
جێی باسه كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێرێ چوارشه‌م به به‌شداری 84 وڵات له مه‌غریب ده‌ستی پێ كرد، شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌شداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.