شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی له هێرشێكی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراقدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كوشتنی 3 گه‌وره تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند.
شانه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی وردی هه‌واڵگری، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌كانی ئێف 16ی هێزی ئاسمانی عێراق له باشووری كه‌بیسه له پارێزگای ئه‌نباڕ مووشه‌كبارانی تۆنێلێكی تیرۆریستانی داعشیان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: له هێرشه‌كه ئاسمانییه‌كه‌دا توانرا 3 گه‌وره تیرۆریستی داعش بكوژن.
شانه‌كه دوێنێ پێنجشه‌م له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هه‌مانشێوه تۆنێلێكی تیرۆریستانی داعشی تۆپباران كردبوو و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تۆنێله‌كه‌شدا 9 گه‌وره تیرۆریستی داعش كوژرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.