شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كوژرانی 9 گه‌وره تیرۆریستی داعشی له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له پارێزگای نینه‌وا ڕاگه‌یاند.
شانه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی وردی هه‌واڵگری له چیاكانی عه‌دادییه له باشووری نه‌ینه‌وا هێزه‌كانی سوپای عێراق تۆنێلێكی چه‌كدارانی داعشیان دۆزییه‌وه، له كاتی نزیكبوونه‌وه له تۆنێڵه‌كه چه‌كدارانی داعش ڕووبه‌ڕووی ئه‌ندامانی سوپا بوونه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپا به پاڵپشتی ئاسمانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان توانیان تۆنێله‌كه بته‌قێننه‌وه و له ئه‌نجامیشدا 9 گه‌وره تیرۆریستی داعش كوژران، هه‌ر‌وه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پشتێنه‌كی خۆكوژیش گیرا كه ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بته‌قێنرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.