سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به سه‌رۆكی فڕه‌نساوه كردووه و پیرۆزبایی لێ كردووه به بۆنه‌ی سوێندخواردنی بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی به ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فڕه‌نساوه كردووه و پیرۆزبایی لێ كردووه به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنی دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
ڕاشیگه‌یاند: له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه، هه‌روه‌ها تاوتوێی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كراوه. جه‌ختیش له به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه كراوه‌ته‌وه كه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كرابوو.
له درێژه‌ی قسه‌كانیاندا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوئاهه‌نگی له بواره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش و هاوكاری زیاتری نێوانیان له بواره‌كانی ئابووری و ئاسایش و به‌رگری كرده‌وه كه ده‌بێته جێگه‌ی سوود بۆ هه‌ردوو وڵات و سه‌پاندنی زیاتری سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.