ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە شەڕەتەقە لە شەقامێکی شاری سلێمانی لەنێوان چەند کەسێک ڕوویدا، بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە نزیک نەخۆشخانەی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی شەڕەتەقە ڕوویدا.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەو شەڕە تەقەیە کەسێک و کوژراوە و 3 کەسی دیکە بریندارن، تاوەکو ئێستاش بریندارەکان نەگەیەنراون بۆ نەخۆشخانە.
پەیامنێرمان لەبارەی هۆکاری دروستبوونی ئەو شەڕە ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی زەویوزارەوە کێشە لەنێوان ئەو کەسانەدا ڕوویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.