ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی کۆربەندی جیھانی بەھا ھاوبەشەکان له وڵاتی سعوودییه، پێگه‌ی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و هاوكاری ئاواره‌كان به‌رز نرخێنرا.
پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف به‌یاوه‌ری عه‌بدوڵا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیان له کۆربەندی جیھانی بەھا ھاوبەشەکان کە ئێستا لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعوودییە بەرێوەدەچێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم عیسا سەرۆکی ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی و سەرپەرشتیاری کۆربەندی جیھانی كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و ھەروەھا گەڵاڵەی چەند پرۆژەیەک کرا بە ئامانجی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆز و پێکەوەژیانی ئایینی.
سەرۆکی ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی پێگەی ھەرێمی کوردستانی بە گرینگ وه‌سف كرد لە پاراستنی بەھا بەرزەکانی مرۆڤایەتی و دەستگرتن و ھاوکاریکردنی لێقەوماوان ئاوارەکانی ناوچەکە بە گشتی.
دوێنێ چوارشه‌م ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی لە ڕیازی پایتەختی شانشینی عەرەبستانی سعوودییە ده‌ستی به به‌ڕێوه‌بردنی کۆربەندێكی جیھانی ئایینی كرد لەژێر ناوی ( دیداری بنەما ھاوبەشەکانی پەیرەوەنی ئایینەکان) به به‌شداری 100 وڵات.
شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌نده‌كه بریتین له پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و عه‌بدوڵا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
ئامانجی سەرەکی کۆڕبەندەکە بریتییه له جەخت کردنەوە لە دیدگای شارستانی و بڵاوکردنەوەی بەھاکانی نێوەندی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەگشتی، ھەروەھا ھەماھەنگی و دروستکردنی ھۆشیاری خۆشەویستی گیانی پێکەوەیی لەنێوان نەتەوە و گەلاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.