Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:17

زمانی كوردی بە فەرمی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاد دەكرێت

کوردستان TV
100%


لە خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵدا كە تایبەتە بە نووسین و دوای دانانیان تێكستەكان ڕاستەوخۆ لە زمانێكەوە بۆ زمانێكی دیكە وەردەگێڕێت، زمانی كوردیی  سۆرانی زیادكرا.
بەپێی كۆمپانیای گووگڵ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خزمەتگوزارییەكە بۆ گشت بەكارهێنەرانی "گووگڵ ترانزڵەیت" كارادەبێت و بەكارهێنەران دەتوانن تێكستەكانیان لە زمانەكانی دیكەوە بۆ زمانی كوردی و بە پێچەوانەشەوە وەربگێڕن.
بۆكان جاف، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری گووگڵ كراودسۆرس لە هەرێمی كوردستان و عێراق، راگەیاند"دوای 7 ساڵ كاركردن بۆ زیادكردنی زمانی كوردی سۆرانی لە بەشی وەرگێڕانی زمانەكانی كۆمپانیای گووگڵ،  لە كۆنگرەی ساڵانەی گووگڵ، كۆمپانیای گووگڵ بیست و چوار زمانی بە رەسمی ناساند بۆ ئەوەی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاد بكرێت، لە نێوانیاندا زمانی كوردی سۆرانیشی تێدایە".
ئا- كامران

https://translate.google.iq/?

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.