ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 12-5-2022لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، یادی (65)مین ساڵه‌ی كۆچی دوایی شاعیر (كانی) سازده‌كات.
كۆڕه‌كه كاتژمێر (5)ی ئێواره له‌هۆڵی مه‌هدی خۆشناو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كانی شاعیر ناوی ته‌واوی (عه‌بدولجه‌بار ئاغا حاجی مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ته‌ها حاجی عه‌بدوڵڵا عه‌بدولقادر ئاغای محه‌مه‌د ئاغا قه‌ره‌نی دۆغره‌مه‌چی) یه" ساڵی 1897 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه"باوكی زانایێكی ئایینی ناودار بووه و له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان كراوه به (موسته‌نتیق) له هه‌ولێر" بنه‌ماڵه‌ی دۆغره‌مه‌چی له بنه‌چه‌دا ده‌چنه سه‌ر به‌گزاده‌كانی جافن نزیكه‌ی چوار سه‌د ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دوو برا له‌و هۆزه له‌به‌ر گیر‌و گرفتی میرات دابه‌ش كردنی مڵك و ماڵ كه‌س و كاری خۆیان جێ‌دێڵن و ڕوو ده‌كه‌نه شاری كه‌ركوك" برا گه‌وره‌كه‌ی ناوی (حه‌سه‌ن) و برا بچوكه‌كه‌ی ناوی (ئه‌حمه‌د) ه" ده‌بنه شاگردی دارتاشێك" به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتو چۆی جافه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا بووه و حه‌زیان نه‌كردووه خزمه‌كانیان بیانبینن كرێكاری ده‌كه‌ن" بۆیه ئه‌وێیان به‌جێهێشتووه و هاتوونه‌ته هه‌ولێر و بوونه‌ته شاگردی دارتاشێك" له‌به‌ر دڵسۆزی بۆ كاره‌كه‌یان وه‌ستاكه‌یان كچێكی هه‌بووه ده‌یداته (حه‌سه‌ن) و له هه‌ولێر جێگیر ده‌بێ" ئه‌حمه‌دیش ڕوو ده‌كاته ئه‌سته‌مبۆل و له‌وێ ده‌بێته دارتاشێكی به‌ناوبانگ پێیان گوتووه (دۆغره‌مه‌چی) و هه‌ر ئه‌و ناوه‌ش بووه نازناوی حه‌سه‌نی برای" دارتاشی له هه‌ولێر و بنه‌ماڵه‌ی دۆغره‌مه‌چی له‌و شاره‌ی هه‌ولێر هه‌موویان ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و وه‌ستا حه‌سه‌نه دارتاشه" كانی له هه‌موو ده‌رگایه‌كی شیعری داوه و هۆنراوه‌ی نیشتمانی و عه‌شق و دڵداری و وه‌سف و ستایش و لاواندنه‌وه نووسیوه به‌ڵام له ناو هونه‌رمه‌ندان پتر به شاعیری عه‌شق و باده‌ناوبانگی ده‌ركردووه و له شیعری شانازی به‌سه‌ر به‌رزی خۆشیه‌وه ده‌ستێكی باڵا و ڕه‌نگینی هه‌بووه" كانی له شیعری عه‌شق و دڵداریدا نموونه‌ی جوان و ناسكی پێشكه‌ش كردووین و تێكه‌ڵ به شیعری مه‌ی و باده‌ی كردووه و به شه‌و موناجاتی له‌گه‌ڵ یارێكی شۆخ كردووه" به‌داخه‌وه له 1957/5/12 له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد .
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ساڵیادی كۆچی دوایيی (كانی) شاعیر ده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.