Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:42

په‌یامێك له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


بەبۆنەی رۆژی جیهانی په‌رستاران، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ڕۆڵی په‌رستاران و کارمەندانی تەندروستی لە ڕۆژانی ئاسایی لە پڕاکتیزەکردنی پیشەکەیان و تەنانەت له‌ ته‌واوی پێشهات و قه‌یران و کارەساتەكانی ڕابردوو و ئێستاشدا دەبینین کە چۆن پێشه‌نگ و پێشمه‌رگه‌ ئاسابوونە له‌ قەیرانی دارایی و بەتایبەتی لە ڕۆژانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان لە سەنگەری شەڕەف و بەرگریکردن لەگەڵ برا پێشمەرگە قارەمانەکان و لە پێشوازی و خزمەتکردنی ئاوارە و پەناهەندەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و نەخۆشان لە دامودەزگا تەندروستیەکان هەردەم له‌ هێڵەكانی پێشه‌وه‌ بوونە لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکان.

ده‌قی په‌یامی وه‌زیری ته‌ندروستی: 

رۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆزبێت .

به‌ بۆنه‌ی 12ی ئایار ... (رۆژی جیهانی په‌رستاران) ...
پیرۆزبایی و سوپاس و پیزانینی خۆمان و وەزارەتی تەندورستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم پەرستارانی جیهان بەگشتی و خوشک و برایانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی مرۆڤدۆست و ماندونەناس لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەین.

هاوڵاتیانی خۆشەویست... 
ڕۆژێکی جیهانی لە ساڵدا تەنها ڕۆژێک نیە بەرامبەر پیرۆزی ئەم پیشەیە و دڵسۆزی پەرستاران، بەڵکو پەیامێکی گەورەی مرۆڤدۆستیە بۆ بەبیرهێنانەوەی کۆمەڵگە و حکومەت و بەشداربووانی ناو سیستەمی تەندروستی کە بۆ هەموومان پەرستار جێگرەوەی دایک وباوک و خوشک و براکانمانە لە ناو دامو دەزگا تەندروستیەکان هەم بۆ خۆپارێزیمان هەم بۆ نەخۆشەوانیمان و کەمکردنەوەی ئازارە دەروونی و جەستەییەکان. 
ڕۆڵی په‌رستاران و کارمەندانی تەندروستی لە ڕۆژانی ئاسایی لە پڕاکتیزەکردنی پیشەکەیان و تەنانەت له‌ ته‌واوی پێشهات و قه‌یران و کارەساتەكانی ڕابردوو و ئێستاشدا دەبینین کە چۆن پێشه‌نگ و پێشمه‌رگه‌ ئاسابوونە له‌ قەیرانی دارایی و بەتایبەتی لە ڕۆژانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان لە سەنگەری شەڕەف و بەرگریکردن لەگەڵ برا پێشمەرگە قارەمانەکان و لە پێشوازی و خزمەتکردنی ئاوارە و پەناهەندەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و نەخۆشان لە دامودەزگا تەندروستیەکان هەردەم له‌ هێڵەكانی پێشه‌وه‌ بوونە لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکان بەتایبەتی لە دواهەمین قەیرانی جیهانی بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی شانبەشانی خوشک و برایانی پزیشکان و دڵسۆزانی وڵات بوونە فریادڕەس و رزگارکەری سەدان هەزار هاوڵاتی به‌ گیانی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانە به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌ڕان و پشكینین و چاره‌سه‌ری بوونەوە و ڕۆڵی به‌رچاو و نمونه‌ییان بینی تا ڕادەی خۆبەختکردن و قوربانیدان بە خۆیان و خانەوادەیان کە هەردەم وەکو ئەستێرەی گەشاوە لە ئاسمانی مرۆڤایەتیدا دەگەشێنەوە و دەبنە هه‌وێنی پتەوی دڵسۆزان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوشی تەندروستی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ كوردستانی خۆشەویست.

بەم بۆنەیەوە سەری ڕێز و نەوازش بۆ هەموو قوربانیانی ناوەندەکانی تەندروستی و تەندروستکاران دادەنوێنین کە بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕوداوەکان گیانیان بەخشکرد. سڵاو ڕێزی بێ پایانمان بۆ کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزیان، هیوای تەمەن درێژی و ژیانێکی ئاسودە بۆ هەمووان دەخوازین.

پەرستارانی خۆشەویست ...
حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای ڕێز و سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی لە ئه‌رك و ماندووبونی یەکە بە یەکەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی، پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانتان ده‌بێت بە پابەندبوونمان بە فەراهەمکردنی داوا ڕەواکان، دووپاتی دەکەینەوە کەوا په‌رستاران و کارمەندانی تەندروستی له‌ پێشتر و ئێستاشدا کۆڵەگەی سەرەکی و بڕبڕەی پشتی خزمەتگوزاری و بنەمای پێشخستنی سیستەمی تەندروستینە، پێویستیان به‌ مافی زیاتر و سازكردنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه‌ بۆ پێشخستنی زیاتری تواناكان و خۆشگوزەرانیان، دەرەنجام بۆ پتەوکردنی جومگەکانی چاکسازی لە سیستەمی تەندروستی کە دەبێت سوود لە تواناو پسپۆڕیەتی خزمەتگوزاری پەرستاری وەربگرین و ببنە ڕەگی خزمەتگوزاری تەندروستیەکی پێشکەوتوو بۆ گەیشتنمان بە ئایندە و داهاتووی گەشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا.

لە کۆتایدا ... جارێکی تر سڵاو له‌ خزمه‌ت و ماندوبوونتان، دووباره‌ پیرۆزه‌ ڕۆژی جیهانی په‌رستاران.

   د. سامان حسین بەرزنجی
       وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
          12ی ئایار 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.