Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:47

هەولێر.. شارەوانی ڕێگەی سەرەكیی هەولێر - گوێڕ نۆژەن دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران، تیمەكانی شارەوانی لە سەرتاسەری كوردستان بە بەردەوامی چاڵ و شكستی ڕێگە و شەقامەكان چاك دەكەنەوە، لەم چوارچێوەشدا شارەوانیی هەولێر پرۆسەیەكی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی لە هەولێر ڕاگەیاندووە.
وێڕای نۆژەنكردنەوەی چەندین شوێنی تر، هاوكات تیمی چاککردنەوەی شەقامەکانی بەڕێوەرایەتیی شارەوانیی شەش و كارگەی قیڕی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆسەكەیان بەڕێوەبرد كە تێیدا شکست و چاڵەکانی ڕێگای سەرەکی هەولێر – خەبات و گوێڕ چاككرانەوە، ئەمەش كارئاسانی بۆ هاتوچۆی شوفێران دەكات و كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆش دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.