کەمێک پێش ئێستا سیستەمی غازی کافتریایەک لە شەقامێکی قەرەباڵخی شاری سلێمانی تەقییەوە و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین: دەنگی تەقینەوەکەی درەنگانی ئەمشەوی شەقامی سەھۆڵەکەی پارێزگای سلێمانی، تەقینی سیستەمی غاز بووە لە کافتریایەک.
ڕاشیگەیاند: تەقینی ئەو سیستەمی غازە لە کافتریایەک ڕوویداوە و بووەتە ھۆی داڕووخانی کافتریایەکە و زیانی بە چەند باڵەخەنەیەکی نزیک لە کافتریاکە گەیاندووە، لەبارەی زیانە گیانییەکانیش ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا بەتەواوی نەزانراوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە 10 برینداری لێکەوتووەتەوە.
لەبارەی ھۆکاری تەقینی سیستەمی غازەکە پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بەھۆی لێچوونی غازەوە ڕوویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.