جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ سوپاسالاری عێراق جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان کردەوە.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له دیداری لەگەڵ سوپاسالاری عێراق جه‌خت لەسەر پێویستی به‌رده‌وامیی هەماهەنگی لەگەڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه، داوا ده‌كات هەوڵە هه‌واڵگرییەکان بۆ ڕاوه‌دونانی شانه نوستووه‌كانی تیرۆریستان چڕبکرێتەوە و چاره‌سه‌ری دزەکردنە ئەمنییەکان بكرێت.
ڕاشیگەیاند: جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئەرکانی سوپای کرد لە وه‌زاره‌تی به‌رگری حكوومه‌تی ئیتحادی، لەلایەن فه‌ریق روكنی یەکەم عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا سوپاسالاری عێراقەوە پێشوازی لێكرا.
ئەوەشی خستەڕوو کە "له دیدارەکەدا پێشهاتەکانی دۆسیەی ئه‌منی تاوتوێ کرا، لەگەڵ خستنە بەرباسی کۆی په‌ره‌سه‌ندنەکانی بارودۆخی ئه‌منی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق و توانادارکردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان."
ئاماژەی بەوەش داوە کە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان سوپا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ناوچه‌كان به‌تایبه‌تی ناوچه ناسه‌قامگیره‌كان، بابەتی لیوای ٢٠ ی هاوبەش و کاردن بۆ دەست بەکاربوونیان و بڵاوەپێکردنیان باس کران و ئاماژه‌شی دا به گرنگی به‌رزكردنه‌وه‌ی هەوڵە هه‌واڵگرییە سه‌ربازییەکان و ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌ی شانه نوستووه‌كانی تیرۆریستان و چاره‌سه‌رکردنی دزەکردنە ئەمنییەکان و سەپاندنی ئاسایش لەپێناو پتەوکردنی سەقامگیری له سەرانسەری وڵات، گوتیشی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ده‌كات بۆ بەجێگەیاندنی ئه‌رک و بەرپرسیارێتی سەرشانیان له پاراستنی ئاسایش و گیانی هاووڵاتییان .
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە "لە بەرامبەردا یاره‌ڵا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆ باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئەرکان و پەرۆشی بۆ به‌دواداچوونی کاری دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان، ئاماژه‌ی دا به بەردەوامی هه‌وڵی هێزه سه‌ربازییه‌كان به تەواوی پێكهاته‌كانییه‌وه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و ڕێگری‌کردن لە هه‌ڕه‌شه‌كانیان و قوربانیدان له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییان و پتەوکردنی سەقامگیری لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.