Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:13

وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سعوودیە بەشدارییان لە کۆربەندێکی جیهانی کرد

کوردستان TV
100%

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە یاوەری لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە سعوودییە بەشدارییان لە کۆڕبەندێکی جیهانی ئایینیان کرد.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەیاوەری د.عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ڕیازی پایتەختی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بەشداریان کۆربەندی جیھانی لەژێر ناوی ( دیداری بنەماھاوبەشەکانی پەیرەوەنی ئایینەکان) کرد، کۆربەندەکە لەلایەن ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی بەبەشداری 100 وڵات لە ئایین و ئایینزای جیاوازی لەجیھاندا بەرێوەچوو.

ڕاشیگەیاند: ئامانجی سەرەکی کۆڕبەندەکە جەخت کردنەوەیە لە دیدگای شارستانی و بڵاوکردنەوەی بەھاکانی نێوەندی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەگشتی، ھەروەھا ھەماھەنگی و دروستکردنی ھۆشیاری خۆشەویستی گیانی پێکەوەیی لەنێوان نەتەوە و گەلاندا، لە کۆربەندەکەدا د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتەیەکی پێشکەش کردو سڵاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی گەیاندە حکوومەت و خەڵکی ئازیزی سعوودیە و ئامادەبووان و سەرجەم ئایین و ئایینزاکانی بەشدار.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پاشان وەزیری ئەوقاف تیشکی خستووەتە خستە سەر مێژووی دێرین و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لەھەرێمی کوردستان، ئەو ژینگە لەبارەی ھەرێم کەبووەتە جێگە و لانەی چەندین نەتەوەی جیاوازن، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی کارا و پلان و سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاراستنی ماف و دەستنیشانکردنی ئەرکی  ھەموولایەک بەپێی یاسا، ئەمەش بووەتە بنەمای دروستبوونی ژینگەیەکی پێکەوەیی ھەمەلایەن بۆ ھەمووان و بەبێ جیاوازی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو ژمارە زۆرەی نەتەوە جیاوازەکانی ناوچەکە کە بەھۆی نالەباری ناوچەکە ھانایان بۆ ھەرێم ھێناوە، هەروەها پێشکەشکردنی ئەو خزمەتانەی حکوومەتی کوردستان پێشکەشی دەکات وەک لە بوارەکانی تەندروستی پەروەردە شوێنی ژیان و دابینکردنی ئارامی و تەناھی پاراستنی سەروماڵیان، ھەرێمی کردووەتە پەناگەی ئارامی لەناوچەکەدا، دواتر پڕۆژە و ستراتیژیەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خستەڕوو لە برەودان بەم لایەنە چەندین پڕۆژە لە داھاتوودا لە خزمەتی گشتی بەئەنجام دەگەیەنرێن.

پاشان د. عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوتەیەکدا ڕۆڵی زانایانی ئایینی ھەرێمی کوردستان بەبەرزی نرخاند لە پاراستنی تەبایی و گیانی پێکەوەیی و بەتایبەتی لە سەردەمی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بەرپەرچدانەوەیان بۆ سەرناوچەکە، ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆڵی میانڕەوی مامۆستایانی ئایینی ھاوکار و پشتیوان بوو بۆ سەقامگیری و ئارامی و بەرگری لەکوردستان و ھەموو ئایینەکان بێ جیاوازی بەرگریان کردووە دەرگەی مزگەوتەکانیان بەڕووی لێقەوماواندا کردۆتەوە، ئەمەش ئەوپەڕی گیانی مرۆڤایەتی زانایانی کوردستانە.

وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە لە میانی کۆڕبەندەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان و  بەشداربووانی کۆڕبەندەکە دەبێت.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.