Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:37

هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ده‌رۆزه‌كه‌ران ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلیمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی 15 ده‌رۆزه‌كه‌ری له‌ شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌ڵێت "دوای سکاڵای ھاووڵاتییان کە دەرۆزەکاران لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بوونەتە ھۆی بێزارکردنیان، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان دەست پێ کرد".

ڕاشیگه‌یاند "ئەمڕۆ چوارشه‌م مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی 15 دەرۆزەکاریان دەستگیر کرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووەوە ھاووڵاتییانی فریوداوە".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ھەڵمەتەکانی پۆلیسی سلێمانی بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکاران و ئەو کەسانەی بەناوی نوشتە و جادووەوە ھاووڵاتییان فریو دەدەن".

جێی باسه‌ دوێنێ سێشه‌م مەفرەزەکانی پۆلیس توانیبوویان چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیر بکەن کە ھێرشیانکردبووە سەر ھاووڵاتییەک و بڕێک پارەیان لی دزیبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.