گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیاری كۆتایی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه بڕیاری له‌وشێوه‌یان نه‌داوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت "جارجار، پرسی کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی".
هه‌روه‌ها گوتی "بڵاوی دەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەر کاتێک بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی لە حکوومەتی هەرێم یاخود حکوومەتی خۆجێیی دا، ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکوومەتی لێ ئاگادار دەکاتەوە".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەر لێدوانێکی دیکە لەمبارەوە لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ، ڕای خۆیەتی نەک بزووتنەوەی گۆڕان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.