ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه و تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌ستی توندوتۆڵكردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌واڵگری و جموجۆڵی سه‌ربازیی نێوانیان.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ چوارشه‌م کۆبوونەوەی هەردوو بەشی هەواڵگری و جموجوڵی سەربازی و تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان لەگەڵ ئەفسەرانی هەواڵگریی لیواکانی پیادە بەڕێوەچوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانج لە کۆبوونەوەكه هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەواڵگریی سەربازی و جموجوڵی سەربازی بوو لەسەر ئاستی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە کۆبوونەوەکەدا هەمووان کۆک بوون لە پێکەوە کارکردنی ئەم بەشانە کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی توانا هەواڵگرییەکان و جموجۆڵە سەربازییەکانی پێشمەرگە، لەڕێگەی هەردوو دەزگا گرینگەکەی هەواڵگری و جموجۆڵی سەربازییەوە بۆ ئەوەی لە دەرئەنجامدا بە سەر پلانی دووژمناندا زاڵ بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.