Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:55

مانگانە زیاتر لە 60 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لە هەولێر هەڵدەگیرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، مانگانە زیاتر لە 60 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لە سەنتەری شاری هەولێر هەڵدەگیرێتەوە.

وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆسەی هەڵگرتنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاک یەكێكە لە سێكتەرە گرنگەكانی وەزارەتەکەمان بۆ پاراستنی ژینگەی شار و شارۆچكەكان بەبەردەوامی تیمەكانی شارەوانی و خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی لە هەرێمی كوردستان پرۆسەی خاوێنكردنەوە بەڕێوەدەبەن و سەرپەرشتی دەكەن.

جەختی کردەوە کە "تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر مانگانە زیاتر لە 60 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك هەڵدەگیرێتەوە و چارەسەر دەكرێت."

ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژانە پرۆسەی خاوێنكردنەوە لە سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و مانگانەش زیاتر لە 60 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک لە سەنتەری شار كۆدەكرێتەوە و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ زبڵخانەی كانی قڕژاڵە و لەوێ چارەسەر دەكرێت.

لەبارەی ژمارەی كرێكارانی ژینگەپارێز و ئامێرەكانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە ڕۆژانە نزیكەی هەزار و 300 کرێکار و 600 ئامێر پرۆسەی خاوێنکردنەوە و چارەسەركردنی ئەنجام دەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.