جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به ده‌نگدان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق دیاریكران، داواشی لێ كردن ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن.
حاكم زاملی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چواره‌شه‌م به ده‌نگدان سه‌رجه‌م كاره‌كانی دیاریكردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ته‌واو بوون و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان دیاریكران.
زاملی داواشی له ئه‌ندامانی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كان كرد له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانیان بكه‌ن بۆ په‌یڕه‌وكردنی مافه‌كانی یاسادانان و چاودێریكردن و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه هاووڵاتییان له نوێنه‌ره‌كانیان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیشی كرده‌وه كه دیاریكردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دوای گفتوگۆیه‌كی زۆری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامدرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لیژنه‌كان به پێی هه‌ریه‌ك له پێوه‌ره‌كانی پسپۆری و لیهاتوویی و پیشه‌یی و ئاره‌زوو دانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.