ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس جێگری بەڕێوەبەری تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی پشتیوانیی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا و جەخت لە پێویستیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرا لەپێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی بەردەوامی هاوپەیمانان، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆلۆنێل بۆرۆس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.