Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:15

کۆمپانیای تۆیۆتا بۆ ماوەیەکی کاتی بەرهەمهێنان دەوەستێنێت

کوردستان TV
100%

دوا بە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی پەتای كۆرۆنا لە شاری شەنگهای رۆژهەڵاتی چین، ئاستەنگی لەبەردەم گواستنەوەی پارچەی یەدەگ بۆ كۆمپانیای تۆیۆتا دروستبوو و بەم هۆیەوە كۆمپانیاكە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەرهەمهێنانی وەستاند.

 جێبەجێكردنی رێكارەكانی پەتای كۆرۆنا لە شاری شەنگهای، كاریگەری دەكاتە سەر ئاستی بەرهەمهێنانی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان. بەم هۆیەشەوە كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی شەش رۆژ، بەرهەمهێنان دەوەستێنێت.

 ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیا ژاپۆنییەكە بۆ مانگی ئایار 130 هەزار ئۆتۆمبێل كەم دەكات و دەبێتە 700 هەزار ئۆتۆمبێل. لەلایەكی دیكەوە دەزگای پەخشیی ژاپۆن "NHK" بڵاوی كردەوە كە هەریەك لە كۆمپانیاكانی هۆندا، میتسیبوشی و مازدا-ش بۆ ماوەیەكی كاتی بەرهەمهینان دەوەستێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.