Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:17

لە هەولێر 13 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، 13 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەکرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری هەولێر، ئێستا 13 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و كاری دیزاینكردنی كەرتی 8ـی حەسارۆک و چەند پڕۆژەیەكی دیکە لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناخی جێبەجێكردندان، هەروەها دەرخستەش بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە ئامادە كراوە.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەو پڕۆژانە داوە کە کاریان لەسەر دەکرێت کە ئەوانیش بریتین لە:-

یەکەم؛ دروستکردنی شەقامێكی 30 مەتری و شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ.

دووەم؛ دروستکردنی چەند شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی پێنج هەزاری بەرانبەر شاری زەیتوون.

سێیەم؛ دروستکردنی جووتسایدی 30 مەتری لە گەڕەکی ژیان.

چوارەم؛ دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ژیان، قەرەبووی تۆبزاوە ، قۆناخی یەکەم.

پێنجەم؛ دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران.

شەشەم؛ دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە، قۆناخی یەکەم و قۆناخی دووەم.

حەفتەم؛ قیڕتاکردنی ڕێگەی سەرەکیی گوندی بێریات.

هەشتەم؛ دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە.

نۆیەم؛ کاری ڕووپێوی و دیزاینکردنی کەرتی هەشتی حەسارۆک.

دەیەم؛ قیڕتاکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری، بەشی یەکەم.

یازدەم؛ دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج.

دوازدەیەم؛ قیڕتاوکردنی 20 شەقام لە گەڕەکی هەولێری نوێ، کەرتی 250 مەتری بە چینی ستاپلایزەر قۆناغی یەکەم.

سێزدەیەم؛ دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی نازناز.

هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە لەسەر داهاتى ڕێژەی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، دەستکراوە بە جێبەجێکردنى پرۆژەی خزمەتگوزاریی و قیڕتاوكردنی ژمارەیەک لەشەقامەکانى گەڕەكی هەولێری نوێ، كەرتی 250.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.