وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سیده‌كان و چۆمان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: له كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق جه‌خت له ناوه‌ڕۆكی بڕگه‌كانی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له‌نێو خاكی عێراق باره‌گا دروست بكرێت یان ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه جه‌خت له په‌نابردن بۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان تا سه‌روه‌ری عێراق پێشێل نه‌كرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كوێستانی به‌ربزێنی له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه بۆردومان كرا، هه‌روه‌ها به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیش گوندی دێگه سه‌ر به شاره‌دێی سمێلان له سنووری شارۆچكه‌ی چۆمان بۆردومان كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.