Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:45

تەرمی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەسەربڕدراوی دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندێکی سنووری شارەدێی باشیک تەرمی گەنجێک بەسەربڕدراوی دۆزرایەوە.

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: پێشنوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە لە گوندی ئۆمەرقەمچیی سەر بە شارەدێی باشیک لە سنووری پارێزگای نەینەوا، تەرمی گەنجێک بە ناوی (عەدنان نەشوان)  تەمەن 20 ساڵ لە باخێکی ئەو گوندە دۆزرایەوە.

شایەتحاڵێک کە خەڵکی ئەو گوندەیە لەمبارەیەوە بە پەیامنێرمانی ڕاگەیاندووە کە جگە لەوەی سەری گەنجەکە لە جەستەی جیاکراوەتەوە، تەواوی جەستەشیی شێوێنراوە و پارچە پارچە کراوە.

بەگوتەی شایەتحاڵەکە خانەوادەی گەنجەکە کوردی شەبەکن. جەختیشی کردەوە کە خانەوادەکەت هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ کەسدا نەبووە.

هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بۆ پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئاماژەیان بەوە داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و ئێستا تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی مووسڵ کراوە.

جێی باسە لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردوو، ئەمە یەکەم حاڵەتی سەربڕان و کوشتنە  لە سنوورەکە ڕوودەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.