Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 10:05

هەزار و 711 خێزانی شنگال دووبارە ئاوارەی كەمپەكانی پارێزگای دهۆك بوونەتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك، پیر دەیان جەعفەر رایگەیاند كە هەزار و 711 خێزانی شنگال، دووبارە ئاوارەی كەمپەكانی پارێزگای دهۆك بوونەتەوە.
پیر دەیان جەعفەر لە لێدوانێكیدا گوتی: دوای رووداوەكانی مانگی نیسانی رابردوو و سەرەتایی مانگی ئایار كە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراق و چەكدارانی یەبەشە بەرپابوو، هەزار و 711خێزان لەو قەزایە دووبارە ئاوارەی كەمپەكانی پارێزگای دهۆك بوونەتەوە.
گوتیشی: ئاواتەخوازین كۆتایی بە ئاڵۆزییەكان بهێنرێت بۆ ئەوەی ئاوارەكان دووبارە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
جێگای ئاماژە پێدانە رۆژی یەكشەممە، شاندێكی كەسایەتییەكانی شنگال و دەورووبەری كە لە 21 كەس پێكهاتبوون بۆ باسكردنی دۆخی ناوچەكەیان لەگەڵ مستەفا كازمی ،سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە بەغدا كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیادا هاتبوو :كازمی جەختی لەوە كردەوە، پێویستە ژیانی رۆژانە لە شنگال ئاسایی بكرێتەوە، رێگە بە تێكدەران نەدرێت ئاسایشی ناوچەكە تێك بدەن، هەروەها پێویستە رێككەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.