Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:39

سلێمانی.. ڕۆژانە نزیكه‌ی 250 هه‌زار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان بەرهەم دەهێندرێت

کوردستان TV
100%


سێكتەری ئاو یەكێكە لە سێكتەرە خزمەتگوزارییە گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لە ڕێگەی چەندان بەڕێوەبەرایەتی و بیر و پرۆژەی ئاوی خواردنەوە، بە بەرزترین كوالێت و بە ڕێژەیەكی زیاد لە پێویستی هاووڵاتییان، ئاوی خاوێن بەرهەم دەهێندرێت.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی 11 فەرمانگە و سێ پرۆژەی ستراتیژی و 51 بیری ئاوەوە، ڕۆژانە 246,923 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاوبەشانی ئاو لە سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت كە 180,062هاوبەش لێی سوودمەند دەبن و لەو ژمارەیەشدا 34,123 هاوبەش پێوەری ئاویان نەبەستووە و 145،939یشیان پێوەریان بەستووە.
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، خەرجی بەرهەمهێنانی ئاو بۆ ساڵی 2021 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی 12,555,681,090دینارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.