مەڵكەندی یەكێكە لەگەڕەكە دێرینەكانی شاری سلێمانی كە چەندین كەسایەتی و هونەرمەند و شاعیر‌و ئەدیب و دەنگخۆش و به‌هره‌مه‌ندی پێگەیاندووە، ئەم كەسایەتیانە بەهەوڵ و ماندووبون و تێكۆشانی بێ وچانیان بوونەتە پایەكی گرنگ و پتەو لە پێكهاتەی شاری هەڵمەت و قوربانی و پایته‌ختی ڕۆشنبیری.
مەڵكەندی لەسەرەتای دروستبوونیەوە شوێنی پیاو ماقوڵ و كەسایەتی بەناوبانگی شاربووە لە هەموو بوارەكانی ژیاندا، ( پیرمەنسوور و حاجی حان ) دووكۆڵانی سەرەكی و مێژوویەكی شكۆداریان هەیە لەمێژووی گەڕەكی مەڵكەندی بەخۆشی و ناخۆشیەكانیەوە، شاری سلێمانی هەمیشە خاوەنی مرۆڤی میهرەبان و خاوەن هەڵوێست و نیشتمان پەروەر بووە بەڵام بەدەر نەبووەلە شاعیر و ڕۆشنبیر و ئه‌دیب و نووسه‌ر و هونەرمەند،هەروەها لانكەی هونەرمەندانی مۆسیقاژه‌ن و گۆرانیبێژان و دەنگخۆشان بووە ،كەهەریەكەیان لەڕەوتی هونەری مۆسیقا و گۆرانی كوردی دا شوێن په‌نجه‌ی ئه‌و ناودارانه نه‌ك هه‌ربه ته‌وێڵی شاری سلێمانی یه‌وه به‌ڵكو له ته‌واوی كوردستاندا دیاره‌و هەمیشە دەبێت شانازی بەكەسایەتی و هونەركەیانەوە بكەین.
ئەو هونەرمەندەی مەبەستمە لەسەری بدوێم و ئاوڕێك لەمێژووە پرشنگدارەكەی بدەینەوە كە ساڵانێك خزمەتی بە هونەری مۆسیقا و گۆرانی كردووه‌و خاوەنی هەڵوێستێكی بەرزو جوامێرانە بووه‌و كه بۆ هه‌میشه دەنگە خۆشەكەی ئاوێتەی ڕووحمان بووە، ئەویش یەكێكە لەكوڕانی گەڕەكی مەڵكەندی و زادەی ئەو گەڕەكەیەو لەگەڵ هاوڕێ و هاوەڵەكانی بەردەوام بەدەنگە خۆشەكانیان گوێی خەڵكی گەڕەكی مەڵكەندی و گەڕەكانی تری شاریان پڕ دەكرد لەئاوازو هۆنراوەو مه‌قام و به‌سته‌ی خۆش و هەست بزوێن ، ئەویش هونەرمەند ( حەمەی نێرگز )ه.
حەمەی نێرگزی هونەرمەند دوای ساڵانێكی زۆر و خزمەتكردن بەهونەری مۆسیقا و گۆرانی كوردی ، توانیویەتی به‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی ناوازەو سەنگین و بەدەنگە خۆشەكەی تۆماربكات ،هەرچەندە بەرهەمەكانی هونه‌رمه‌ند كەمن بەڵام توانیویەتی لەناومۆسیقاو گۆرانی كوردیدا ببێتە شێوازێكی تایبەت بەخۆی و وه‌ك گۆرانیبێژێك له‌ناو كاروانی هونه‌ریدا جێی خۆی بكاته‌وه و هونه‌ره‌كه‌ی بچێته خانه‌ی ده‌نگه نه‌مره‌كان و ده‌نگ و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی له‌دوای چه‌ندین ساڵ تۆماركردن، تائێستا به‌زیندوێتی و پڕ چێژی هونه‌ری بمێنێنه‌وه و هه‌میشه له‌به‌ردڵان بن ، هونه‌رمه‌ند به‌عه‌شقێكی پاكه‌وه له‌وڕێبازه هونه‌رییه‌دا تێكۆشاوه، له‌به‌رئه‌وه‌یه هونه‌ره‌كه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی لێ ده‌چۆڕێ و بۆیه هه‌رگیز په‌راوێز ناكرێت و ناچێته خانه‌ی له‌ناوچوون،له‌ماوه‌ی نیوسه‌ده ژیانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت كه حه‌مه‌ی نێرگز به‌رده‌وام له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كاری هونه‌ری ئه‌نجامداو په‌له‌ی نه‌كردووه ، چونكه باوه‌ڕی به زۆری بۆری نه‌بووه له‌هونه‌ردا ، به‌ڵكو مه‌به‌ستی بووه كه گۆرانییه‌كانی بۆ هه‌میشه كاریگه‌ر له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی گوێگر دابنێت نه‌ك گۆرانییه‌كانی بۆماوه‌یه‌كی كاتی له‌یاده‌وه‌ری هه‌واداران و عاشقی مۆسیقا و گۆرانی دا كاڵ ببه‌نه‌وه .
هونه‌رمه‌ند له‌وساته وه‌خته‌ی كه‌وتۆته ناو گێژاوی ئه‌م ژیانه لێوڕێژه له‌هه‌ورازو نشێوه تا خامۆش بوونی چرا ڕۆشنه‌كه‌ی ژیانی ، هیچ كات ڕۆژگار به‌خشنده‌و میهره‌بان نه‌بووه له‌گه‌ڵیدا، نه‌داری به‌رده‌وام چنگی له‌یه‌خه‌ی گیركردووه‌و هه‌میشه وێڵ بووه به‌دوای نان دا ، خودی هونه‌رمه‌ند زۆر به‌ڕاشكاوانه ئه‌وه‌ی دركاندووه(له‌منداڵییه‌وه هه‌ركه فامم كردۆته‌وه به‌دوای نان دا گه‌ڕاوم، به‌ڵام هه‌رپێی نه‌گه‌یشتم) (1) .
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه كه‌سێكی ماندوو زه‌حمه‌تكێش و ڕه‌نجده‌ر بووه له‌پێناو ژیان و هونه‌ر دا، ئه‌و ژیانه پڕ مه‌ینه‌تییه له‌هونه‌ركه‌یدا به‌رجه‌سته بووه، له‌ده‌نگ و چه‌ند گۆرانییه‌كیدا سۆزی خه‌مانگێزی پێوه‌دیاره.
حه‌مه‌ی نێرگز كه‌سێكی كه‌م دوو بێده‌نگ بووه، له‌ژیانی مێردمنداڵیی و هه‌رزه‌كاریدا به‌رده‌وام له‌كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریدا ژیاوه‌و گه‌شه‌ی كردووه ، هاوڕێی زۆر له ئه‌دیبان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان بووه، هه‌میشه حه‌زی به‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و زاتانه بووه و به‌رده‌وام گوێی لێ‌گرتوون، ئه‌و گوێ لێگرتنه‌ش بۆئه‌و مه‌به‌سته بووه كه پاشخانی مه‌عریفی و هونه‌ری خۆی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و،ئه‌گه‌ر سه‌ری له شتێك ده‌رنه‌كردبێت و نه‌یزانی بێت به‌رده‌وام بێسڵه‌مینه‌وه پرسیاری ئاراسته‌ی شاره‌زایان كردووه‌و ، به‌رده‌وام گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وته جوانه‌ی (عه‌بدوڵلا به‌گی گۆران) ی شاعیر كه وتویه‌تی ( بپرسن ومه‌ترسن) . ئه‌و تێكه‌ڵاوبوونه له‌گه‌ڵ كۆڕی شاعیران و ئه‌دیبان و ڕۆشنفكران، هه‌وێنی ئه‌و دنیا جوانه بووه كه بگه‌ڕێت به‌نێو گوڵزاری شاعیران‌دا بە ووریایی وسەلیقەیەكی زۆرجوان، بەناو هۆنراوەی شاعیرانی نەتەوەكەیدا گوڵچنی بكات، وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی به‌دوای ئه‌و هۆنراوه‌نه‌دا گه‌ڕاوه بزانێت تاچه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌روون و ناخی كۆمه‌ڵی كورده‌واری دا هه‌یه، ئینجائه‌و هۆنراوه‌یه‌ی به‌میلۆدییه‌كی خۆش و پڕچێژ باڵاپۆش كردووه ودواتر بەئاوازێكی پڕچێژەوە بەئێمەی گوێگری بەخشیوە، نەمری وزیندویی گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند حەمەی نێرگز دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی هۆنراوەو ئاوازی بەرهەمەكانی كەبەدەنگە سیحراویەكەی و بەئارامیەوە دەچریكێنێ و ڕووحمان ئارام و ئاسوودە دەكات.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی هه‌میشه شانازی به‌ناوی ( نێرگز) ه‌وه ده‌كرد..!
له‌ساڵی (1944) له‌كۆڵانی پیرمه‌سووری گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له‌خانه‌واده‌یه‌كی نۆ سه‌ر خێزانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و زه‌حمه‌تكێش چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، ناوی ته‌واوی ( محه‌مه‌د ساڵح شه‌ریف) ه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌موو ئه‌ركی به‌خێوكردنی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خاتوونێكی ماندووی ژیان دایكی كه‌ناوی ( نێرگز) بووه، سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كانی كردووه به كاركردن له‌ماڵان( نان كردن و چێشتلێنان) بژێوی ژیانی خۆیی و منداڵه‌كانی دابینكردووه.
ئایا ئه‌و ( نێرگزه) كه‌بۆته ناسنامه‌و نازناوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌بێت ناوێكی خوازراو بوبێت..؟
( من به‌حه‌مه‌ی نێرگز ناسراوم ، نێرگزه‌كه ناوێكی خوازراو نییه خۆم هه‌ڵمبژاردبێت،دایكم ناوی نێرگزه، ئیتر هه‌ردایكیشم ئێمه‌ی په‌روه‌رده‌كردووه‌و گه‌وره‌و به‌خێوی كردووین،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكم به‌نه‌خۆشیی له‌سه‌رده‌می گه‌نجیدا هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ست دابوو!دایكم له گه‌نجێتییه‌وه به چێشتلێنان ، نانكردن بۆ خه‌ڵكی ئێمه‌ی به‌خێوكردووه،له‌به‌ر ئه‌وه زیاتر من به‌ناوی دایكمه‌وه با‌نگم ده‌كه‌ن شانسی خۆم دایكم ناوه‌كه‌ی جوان بووه، ئیتر به حه‌مه‌ی نێرگز مه‌شهوورم (2). زۆر شانازی به‌دایكمه‌وه ده‌كه‌م و به‌هه‌موو دنیای ناگۆڕمه‌وه هه‌رله‌خۆشه‌ویستی من بۆ دایكم ، دواین منداڵم ناوناوه ( نێرگز) بۆئه‌وه‌ی نێرگز له‌ماڵی ئێمه نه‌بڕێت، به‌منداڵه‌كانیشم وتووه هه‌تا بۆتان ده‌كرێ مه‌هێڵن نێرگز له‌و ماڵه ببڕێت) (3) .
له‌به‌ر ئه‌و باردۆخه‌ی ناو خانه‌واده‌كه‌ی، هونه‌رمه‌ند ناتوانێ درێژه به‌خوێندن بدات به‌ڵكو تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێ و دواتر شان ده‌داته به‌ركاركردن و ده‌بێت به‌شاگردی به‌رگدروو،له‌لای وه‌ستا باشیی و به‌رگدرووه ناوداره‌كانی ئه‌وكاتی شاری سلێمانی وه‌ك ( شه‌یدای خه‌یات ، شێخ محه‌مه‌دی خه‌یات ، حه‌مه‌عه‌لی مه‌دهۆش،عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عد و هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی خه‌یات) ، زۆر له‌كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و ئه‌دیب و شاعیر و هونه‌رمه‌ند سه‌ردانی ئه‌و دواكانانه‌یان كردووه و وه‌ك مه‌كۆیه‌كی ڕۆشنبیری وابووه، ئه‌م سه‌ردان و دیدارانه زۆر كه‌ڵك و سوودیان به‌دنیابینی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز گه‌یاندووه.
له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه هه‌ست به‌ده‌نگخۆشیی وتوانای گۆرانی گوتنی كراوه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌ژێر كاریگه‌ری هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌دا بووه( تایه‌ر تۆفیق ، ڕه‌فیق چالاك ، حه‌سه‌ن زیره‌ك ،محه‌مه‌دی ماملێ و حه‌مه ساڵه‌ح دیلان) لاسایی گۆرانییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كردۆته‌وه و له‌لایه‌ن خه‌ڵك و هاوڕێ كانییه‌وه هان دراوه ، له‌وسه‌رده‌مانه‌دا له‌شاری سلێمانی ئه‌و نه‌ریته باوبووه له‌وه‌رزی به‌هار و هاویندا، پیشه‌وه‌ره‌كان وه‌ك ( قه‌سابه‌كان ، سه‌رتاشه‌كان ، ئاسنگه‌ره‌كان و به‌رگدرووه‌كان ، ..تاد) له‌ڕۆژانی پشووه‌كانیاندا سه‌یرانیان بۆ هاوینه‌هه‌واره‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی ڕێكخستووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز شاگردی به‌رگدروو بووه، له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوویانه‌و گۆرانی‌یان پێگوتووه، ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داناون ئه‌وانیش زۆر هانیان داوه‌كه به‌رده‌وام بێت، ئه‌م ده‌نگ خۆشه مێردمنداڵه له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆشیان كۆڵانی پیرمه‌سوور به‌رده‌وام گۆرانی گوتووه، ته‌واوی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك زانیویانه‌كه ده‌نگی خۆشه.( خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك ده‌یانزانی كه ده‌نگم خۆشه ، بۆیه له‌مه‌جلیسه‌كاندا كه‌داده‌نیشتم داوایان لێده‌كردم گۆرانی‌یان بۆ بڵێم ، ساڵی (1958) بوو به‌باشی له‌بیرمه هونه‌رمه‌ند برایمی خه‌یات كه‌ئه‌و كاته گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگ بوو، له‌هه‌ركوێ گۆرانی بوتایه ئه‌وه من و عوسمان عه‌لی به‌دوایه‌وه‌بووین و ده‌بووین به‌كۆرس بۆی، له‌سه‌ر شه‌قامی پیره‌مێرد چایخانه‌یه‌ك هه‌بوو به‌رانبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی جاران، خاوه‌نه‌كه‌ی ناوی( حاجی عه‌زیز بابوجییان ) پێده‌ووت، له‌وێ شه‌وان له‌گه‌ڵ براده‌ران كۆده‌بووینه‌وه، زۆر میوانیش ده‌هاتن بۆ چایخانه‌كه بۆئه‌وه‌ی گوێ له‌ده‌نگی من بگرن، له‌وچایخانه‌یه‌دا تادره‌نگانێكی شه‌و گۆرانیم ده‌گووت، به‌ڕۆژیش له‌وێ هه‌رگۆرانیم ئه‌گووت، هه‌میشه حه‌زم ده‌كرد شیعر له‌به‌ر بكه‌م ، لاساییم ده‌كرده‌وه، مه‌قامم ده‌ووت مه‌قامی به‌یات شیرین به‌هاره ، به‌ڵام به‌شیعرێكی دیكه كه‌خۆم بۆم هه‌ڵبژاربوو، ئه‌و چایخانه‌یه له‌پشت ماڵی ئێمه‌وه بوو ) (4) .
دیداری هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز له‌گه‌ڵ (عه‌بدوڵڵا به‌گ ، گۆرانی شاعیر 1904 هه‌ڵه‌بجه _ 1962 سلێمانی )، گۆران چۆن ڕێنوێنی كردووه..؟!
له‌سه‌ره‌تای هه‌ستكردن به‌ده‌نگخۆشییه‌وه‌و توانای چڕینی مه‌قام و به‌سته، هونه‌رمه‌ند له‌ژێر كاریگه‌ر و لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بووه به‌تایبه‌ت ده‌نگی هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌فیق چالاك) ، ئه‌و چایخانه‌یه‌ی كه حه‌مه‌ی نێرگز به‌شه‌و به‌ڕۆژ گۆرانی تێدا گوتووه، به‌رامبه‌ر ده‌رگای( ئاشتیخوازان ) بووه كه‌له‌و كاته‌دا گۆرانی شاعیر سه‌رۆكی ئاشتیخوازان بووه ،حاجی عه‌زیزی چایچی پێی ده‌ڵێت مامۆستا گۆران بانگت ده‌كات و ئه‌و ڕیزه چایه و ئاوه‌ی بۆ ببه..! ( چووم چایه‌كه‌و ئاوه‌كه‌م بۆدانان، مامۆستا گۆران عه‌ینه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر لووتی بوو، كتێبێكیشی له‌به‌رده‌ست بوو، سه‌یری كردم و وتی دانیشه، دانیشتم ، وتی تۆ حه‌مه‌ی نێرگزی ؟ وتم به‌ڵێ ، وتی : كوڕی ئه‌و ئافره‌ته زه‌حمه‌تكێشه‌ی نێرگزی نانه‌وا ؟ وتم : به‌ڵێ ، وتی : حه‌مه پرسیارێكت لێده‌كه‌م به‌ڕاستی وه‌ڵامم بده‌ره‌وه ؟ بڕوا بكه‌ن هه‌موو گیانم ده‌له‌رزی شه‌رمم لێده‌كرد، وتی : له‌و ته‌یرانه‌ی له‌ناو قه‌فه‌زدان حه‌زت له‌كامیانه؟ وتم : تووتی ، وتی : من وه‌ك ته‌یرێك خۆشم ده‌وێ ، به‌ڵام مادام لاسایی ده‌كاته‌وه حه‌زم لێی نییه ...! دوای سێ ، چوارساڵ ئینجا تێگه‌یشتم مه‌به‌ستی له‌و پرسیاره چی بوو؟! ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌ی فێركردم كه نابێ چیتر لاسایی خه‌ڵك بكه‌مه‌وه ، كه‌لاسایی بكه‌مه‌وه وه‌ك ئه‌و تووتییه‌م ، ئه‌وه بۆ من بوو به‌ده‌رسێك تائێستاش له‌بیر ناچێته‌وه) (5) .
ئه‌و ڕێنوێنیه‌ی مامۆستا گۆرانی شاعیر ، ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ، كه بیر له لاساییكردنه‌وه نه‌كاته‌وه و چیتر له‌سه‌ر سفره‌و خوانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه نه‌بێت، ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی به‌شێوازی خۆی بسه‌لمێنێ به‌ڕێچكه‌و توانای خۆی به‌رده‌وامی بدات به‌هونه‌ره‌كه‌ی،هونه‌رمه‌ند ده‌رچووی هیچ په‌یمانگاو ئه‌كادیمیایه‌كی هونه‌ری نییه، به‌ڵكو خۆڕسك دروست بووه، به‌رده‌وام گوێی له مه‌قام و به‌سته‌ی هونه‌رمه‌ندان گرتووه و به‌رده‌وام پرسیاری كردووه له‌سه‌ر مه‌قامه‌كان ئه‌وه چ مه‌قامێكه تا خۆی بارهێناوه‌و فێری چڕینی مه‌قامه‌كان بووه، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌ڕۆڵی ( قادر برسی 1934_ 5/10/2011) شاعیر بده‌ین، ئه‌ویش زاده‌ی هه‌مان گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی بووه، ئه‌و شاعیر و ئه‌میش ده‌نگخۆش، ده‌ستی گرتووه و هانی داوه و به‌زۆر كه‌سایه‌تی و خانه‌واده‌كانی شاری سلێمانی ناساندووه، هه‌روه‌ها تێكست و ئاوازی بۆ داناوه‌و ئه‌ویش خوێندوویه‌تی ، به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی دڵسۆزانه‌ی (قادربرسی) شاعیر، هونه‌رمه‌ند چۆته ڕادیۆی كوردی به‌غداد. له‌دیدارێكدا هونه‌رمه‌ند باس له‌و تێكست و ئاوازانه‌ی قادربرسی شاعیر ده‌كات و ده‌ڵێت( ساڵی (1959) له‌ڕێی برای گه‌وره‌و دڵسۆزم كاكه قادر برسی شاعیر ،كه یه‌كێكه له‌و دڵسۆزانه كه‌له‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه یارمه‌تی و پاڵپشت و هانده‌رم بووه، شیعری خۆی ئه‌دامێ و دوو سێ ئاوازی دامێ ، له‌و كاتانه‌دا زۆر پێشوازی لێكرا،وه‌ك :
ئه‌ی كچی خاوه‌ن ته‌لار ،، بولبولی باخی به‌هار )
هه‌روه‌ها شیعر‌و ئاوازی ئه‌م گۆرانیه‌ش كه ئه‌وسا زۆر باوبوو به‌سه‌ر ده‌می كوڕه كاڵی شاره‌كه‌مه‌وه ئه‌م گۆرانییه بوو :
( سه‌رچنار وێنه‌ی باخی لوبنانه ،، جێگای ڕابواردن مایه‌ی ژیانه) دوو سروودیش بوو ، سرودێكیان تا پێش نسكۆ به‌سه‌رزاری خه‌ڵكه‌وه بوو و ده‌یانوته‌وه :
( له‌وڕۆژه‌دا بوو كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ، داسی سه‌ربه‌ستی و مردنی كرده سه‌ر
پێچ دامانه‌كه‌ی خۆی كرد به‌شیعار ، به‌رانبه‌ر كۆشك و ته‌لاری زۆردار) .
هه‌رئه‌م پیاوه دڵسۆزه‌ش بوو له‌و ساڵه‌دا(1959) دا ده‌ستیگرتم و بردمی بۆ به‌غدا بۆ تۆماركردنی یه‌ك دوو گۆرانی و سروود له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا)(6).
له‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری سلێمانیدا چه‌ند گه‌نجێك به‌یه‌كه‌وه به‌كۆڵانه‌كانی شاردا گه‌ڕاون، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و گه‌نجانه له‌ناویانا ده‌نگی خۆش بوایه به‌ده‌نگی به‌رز گۆرانی ئه‌ووت و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كیان سه‌رسام ده‌كرد، حه‌مه‌ی نێرگزی ده‌نگخۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی گه‌ڕه‌ك وه‌ك ( عوسمان عه‌لی ، هاوڕێی هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی ، دكتۆر به‌كر عوسمان حه‌مه نایه‌ر ، هه‌ندێك جار مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی و عه‌لی یه ڕه‌شی نانه‌وا ) هه‌موو شه‌وێك به‌كۆڵانه‌كانی پیرمه‌سوور و حاجی حان و گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی به‌گشتی گه‌ڕاون و گۆرانیان خوێندووه، ئه‌و گۆرانییانه‌ی له‌وسه‌رده‌مه‌دا زۆر باوبوون و له‌ناو خه‌ڵكیدا له‌سه‌ر زار بوون ( شیرینێ له‌یلانێ ، له‌خڕه‌ی نێری نێری و ئاغا ئاغا ) بووه ،به‌م هۆكاره زیاتر حه‌مه‌ی نێرگز له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌وه به‌كه‌سێكی ده‌نگخۆش ناسراوه ، ئه‌و به‌هره زۆره و عه‌شقه‌ی بۆ گۆرانی گوتن له‌ناخ و سینه‌یدا ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه و ، ده‌بێت گروپێك یان تیپێكی مۆسیقی ئامێزی بۆ بگرێته‌وه تا له‌وڕێگه‌یه‌وه گه‌شه به‌هونه‌ره‌كه‌ی بدات .
حه‌مه‌ی نێرگز و كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ..!
زۆرجار واهه‌ڵكه‌وتووه به‌هۆی كه‌سێكه‌وه ده‌بێته فریادڕه‌س و ڕێنیشانده‌ر بۆ كه‌سی به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگخۆش، به كه‌سانی شاره‌زا و قاڵبووی دنیای هونه‌ری ده‌ناسێنێ ، هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز براده‌رێكی خۆی به‌ناوی ( عه‌زیز ئه‌حمه‌د جۆڵا ، ناسراو به‌عه‌زه سوور) ، به‌هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ( ڕه‌فیق چالاك) ی ده‌ناسێنێ، ئه‌ویش به‌خۆشحاڵییه‌وه هاوكار و پشتیوانی ده‌بێت و ده‌یبات بۆ ( كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان) ،كه باره‌گاكه‌یان له‌شه‌قامی ( پیره‌مێرد) بووه، ئه‌و كاته هونه‌رمه‌ندانی به‌شی مۆسیقا و گۆرانی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان هونه‌رمه‌ندان( قادر دیلان ، ولیه‌م یوحه‌ننا ، نه‌جاتی عه‌بده، به‌هجه‌تی ڕه‌شید سه‌عاتچی، هادی عه‌نبه‌ر، حاته‌م سه‌عید و نازم حه‌داد ، گۆرانیبێژانی ئه‌و كاتی تیپه‌كه عومه‌ر ڕه‌زا و قادركابان) كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌نگی حه‌مه‌ی نێرگز له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (قادر دیلان) به‌گۆرانیبێژ و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان وه‌ریده‌گرن، ناسنامه‌ی به ژماره ( 140) بۆ ده‌كه‌ن.
دواتر هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز بۆیه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی چۆته سه‌رشانۆ ، وه‌به‌شداری له‌زۆر بۆنه‌و ئاهه‌نگی تیپی مه‌وله‌ویدا كردووه. هونه‌رمه‌ند به‌یه‌كه‌م كه‌س له‌شاری سلێمانی دا ئه‌ژمارده‌كرێت له‌سه‌ر شانۆ ( مه‌نه‌لۆج) ی خوێندووه، له‌یادی ( چوارده‌ی ته‌مموز) ئاوازه‌كه‌ی فۆلكلۆر و هۆنراوه‌كه‌ی هی ( قادر برسی ) بووه:
( ئافره‌تێك جوانه ڕه‌وشتی جوان بێ
ڕقی له‌بۆیه‌و دا‌و ده‌رمان بێ
نه‌ك قۆڵی ڕووت و قژی قرتاو بێ
سه‌رتاپای باڵای سوور و سپیاو بێ )
به‌وشێوه‌یه هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاری هونه‌ری تا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول ، له‌گه‌ڵ به‌رپا بوونی شۆڕش و تێكچوونی بارودۆخی كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی ، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه داده‌خرێت، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی( برایمی خه‌یات ، عوسمان عه‌لی و قادر كابان) .
كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و وێژه‌یی و هونه‌ر بووه له‌ڕێگه‌ی سازدانی كاری نواندن و گێڕانی ئاهه‌نگی مۆسیقا و گۆرانی و ژیاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی بووه، له‌ساڵی (1969) دامه‌زراوه و له‌ڕێكه‌وتی ( 31/12/1969) مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه وه‌رگرتووه ، حه‌مه‌ی نێرگز له‌سه‌ره‌تای ساڵی حه‌فتادا ، به‌هۆی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری شانۆ و داراما ( ئه‌حمه‌د سالار) به كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ده‌ناسێنی و دوای ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی ده‌بێته ئه‌ندامی به‌شی مۆسیقا و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ ، هونه‌رمه‌ند ( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید 1930_ 17/4/1991) سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی مۆسیقا و، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( نامدار قه‌ره‌داخی) لێپرسراوی دووه‌م بووه.
ئه‌وه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ند قۆناغێكی گرنگ و دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هونه‌ری ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند كوڕه هه‌ژار و كه‌سێكی زۆر كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆش مه‌شره‌ب و مرۆڤدۆست و به‌حورمه‌ته‌وه له‌په‌یوه‌ندی نێوان خۆیی و هاوڕێكانی ڕوانیوه‌و ، هه‌روه‌ها زۆر به‌ڕاشكاوی به‌ئه‌مانه‌ته‌وه باس له ڕۆڵی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید و نامدار قه‌ره‌داخی) ده‌كات ، كه وه‌ك مامۆستا و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دووهونه‌رمه‌نده فێربووه‌و به‌دنیای هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی ئاشنا بووه، و هه‌میشه خۆی به‌قوتابی هونه‌رمه‌ند ( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید) زانیوه‌وخۆی به‌رقه‌رزداری ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ت و ماندوبوونه‌ی ده‌زانێت.
هونه‌رمه‌ند له‌ده‌ستپێكی هونه‌رییه‌وه ئه‌وه به‌شانس و شانازییه‌كی مه‌زن ده‌زانێت، كه تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و شاعیر و كه‌سایه‌تی بووه زۆربه‌ی كاته‌كان له‌خۆشیی و ناخۆشییه‌كاندا هاوسۆزی یه‌كتری بوون، ئه‌م هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تیانه ڕۆڵیان هه‌بووه له‌پشتیوانی و پێگه‌یاندنی حه‌مه‌ی نێرگز و به‌رده‌وام هانیان داوه كه ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌كی ئه‌و ڕێگا پیرۆزه‌ی هونه‌ربێت( ده‌توانم بڵێم شانسێكی باشم هه‌بووه، هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گۆرانی وتنمه‌وه، كۆمه‌لێك ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌م ناسیوه، به‌تایبه‌ت دوای حه‌فتاكانه‌وه وه‌ك ( دڵشاد مه‌ریوانی) زۆر هاوڕێم بوو ، به‌داخه‌وه شه‌هیدكرا و گۆڕگوومه كه‌س نازانێ گۆڕه‌كه‌ی له‌كوێیه؟ شیعری ئه‌وم كردووه به‌گۆرانی و ئاوازی خۆمن ، ئه‌مجا زۆر موعجیب بووم به ( گۆران ) به‌رده‌وام دیوانه‌كه‌یم لایه، ( قادر برسی ) یم ناسیوه (7) ،( مارف ناسراو ، چیرۆكنووس ڕه‌ووف حه‌سه‌ن، هه‌مزه‌ی عه‌لی ده‌ده ، ئه‌كره‌می مام عه‌لی ، عوسمان چێوار ، مسته‌فا ئه‌حمه‌د ، كه‌مال سابیر ، ئازادی حه‌مه‌بچكۆل ، ئه‌حمه‌دی حه‌مكوڵ و سمكۆ ناكام ) (8).
ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه هه‌رگیز كۆن نابن و كاتێك گوێبیستیان ده‌بین چێژێكی هونه‌ری ئارامبه‌خش به ڕۆح و هه‌ستمان ده‌به‌خشێت، كه‌نیوسه‌ده له‌مه‌وپێش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ده‌ست و په‌نجه‌زێڕینی كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی تۆماری كردوون وه‌ك ( نازه‌نین ، جوتێ چاوی شین ، بێ ئارامیی ، ئامۆزاگیان ( له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند عوسمان عه‌لی و سه‌لاح مه‌جید به‌یه‌كه‌وه تۆماریان كردووه ) ، و گۆرانی سه‌وزه مه‌ڕۆ سه‌وزه ، ئه‌م گۆرانییه فۆلكلۆره و هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ده‌ستكاری و جوانكاری تێدا كردووه به‌شێوازی ده‌نگ و ئه‌دای خۆی خوێندوویه‌تی .
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز و كاری نواندن له‌شانۆ و درامادا...!
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نی مێرمنداڵییه‌وه هه‌ستی به‌ده‌نگخۆشیی و توانای چرینی گۆرانی كردووه ، به‌ڵام حه‌زو خولیای زۆریشی هه‌بووه بۆ نواندن، له‌وكاتانه‌ی كه به‌هونه‌ری ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی زیاتر له‌ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵدا ناسراو ده‌بێت، خواستی بووه كه له‌هونه‌ری نواندنیشدا به‌شداربێت و بزانێت له‌كامه ئه‌زمووندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت ، هونه‌رمه‌ند له‌م شانۆگه‌ریانه‌دا رۆڵی بینیوه وه‌ك ( جه‌نابی موفه‌تیش ، ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه‌كی بازرگانی بینیوه) ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌شاری سلێمانی و به‌غداد نمایشكراوه ، شانۆگه‌ری (كێچ) ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه‌كی قاچاخچی بینیوه و له‌شاری سلێمانی و هه‌ولێر نمایشكراوه ،شانۆگه‌ری ( پیسكه‌ی ته‌ڕپیر) ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌ڵاڵی بینیوه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1974) له‌شانۆگه‌ری ( به‌زۆر كراوه به دكتۆر ) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند( ڕه‌فیق چالاك) رۆڵی بینیوه، ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌شاری به‌غداد نمایشكراوه، كاری هونه‌ری بۆ ته‌له‌فزیۆن ته‌نها له‌یه‌ك ته‌مسیلی دا به‌ناوی (به‌قه‌دبه‌ڕه‌ی خۆت پێت ڕاكێشه) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( مه‌كی عه‌بدوڵڵا) ڕۆڵی بینیوه، به‌ڵام لایه‌نی گۆرانی گوتنه‌كه‌ی زیاتر كه‌مه‌ندكێشی كردووه‌و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، هونه‌رمه‌ند له‌هیچ یه‌كێك له‌و كاره هونه‌رییانه ، گۆرانییه‌كانی په‌شیمان نییه‌و شانای به مێژووه وه ده‌كات و ده‌ڵێت ( من گۆرانیم دروست نه‌كردووه ، به‌ڵكو گۆرانی منی دروست كردووه) ، به‌ڵام جێی پرسیاره‌و هۆكاره‌كه‌شی ڕۆشن نییه ، هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ته‌نها له به‌شداریكردنی له‌ته‌مسیلی ( به‌قه‌دبه‌ڕه‌ی خۆت پێت ڕاكێشه) په‌شیمانه...؟! ( لێی په‌شیمانم و هه‌مووجار ده‌ڵێم شاڵڵا ئه‌وه‌شم نه‌كربایه) ( 9).
وێستگه‌ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ...!
به‌هه‌وڵ وتێكۆشانی دڵسۆزانه‌ی هونه‌رمه‌ندان ( نامدار قه‌ره‌داخی ، شه‌وكه‌ت ڕه‌شید ، حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵڵا) و كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی دڵسۆز له‌ساڵی (1977) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی داده‌مه‌زرێننه‌وه، هونه‌رمه‌ند ( حه‌مه‌ی نێرگز و سه‌لاح مه‌جید) دووهونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپ ده‌بن ،ئه‌و هونه‌رمه‌نده دڵسۆزانه به‌هه‌مان گوڕ‌و تینی هونه‌ریی ، تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی كۆن، كار‌و چالاكی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ، له‌م قۆناغه‌شدا به‌هه‌مان هزر و تێڕوانییه‌وه، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانی له‌پێناو هونه‌رێكی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه تێده‌كۆشێت و، زۆر دڵسۆزانه به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی سه‌نگه‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌وه و مه‌به‌ستیی بووه كه هه‌رده‌م خزمه‌تكارێكی هونه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی له‌ژێر فشار و چاوسووركردنه‌وه‌ی به‌عسی داگیركه‌ردابوون، به‌ڵام حه‌مه‌ی نێرگز به‌وڕۆحه به‌رزه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه ئاسا بۆ هونه‌ر تێكۆشاوه‌و ڕۆژێك له‌ڕۆژان كه‌سایه‌تی و هونه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌و به‌ره‌ی داگیركه‌ر و دوژمن هه‌ڵنه‌خلیسكاوه، هه‌رچه‌نده دووچاری ده‌یان گرفت و چاوسووركردنه‌و هه‌ڕه‌شه بۆته‌وه..!
هونه‌رمه‌ند حەمەی نێرگز له‌ماوه‌ی ژیانی گه‌لێك كاری كردووه ، به‌ڵام له‌هیچیان تا كۆتایی نه‌ماوه‌ته‌وه ، ماوەی چەند ساڵێك كارمەندی دایره‌ی ئه‌شغالی سلێمانی بووە، بەڵام سەختی ژیان و نەفرۆشتنی هونەر و كەسایەتیەكەی لەپێناو دابینكردن و باشتركردنی ژیانی،ملكەچی ڕژێمی بەعس نەبوو ، بەو ژیانە كولە مەرگییەڕازی بووه ،تا لەسینەمای ڕەشید وەك كارمەندێكی بلیت بڕ له‌پێناو ژیاندا كارده‌كات ، هونەرمەند هیچ كات نەیدەویست ئازارەكانی ناخی و بەدی نەهاتنی ئاواتەكانی ڕۆژێك لەڕۆژان بدركێنێ ،ئه‌م هونه‌رمه‌نده دەنگخۆشه پڕاوپڕ لەسۆزو خۆشەویستی و هێمنیه، خاوەن هەڵوێست و بەردەوام لەخەمی هونەرو نەتەوەكەیدا بوو.
له‌پاڵ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، هونه‌رمه‌ند كۆمه‌ڵێك كاری ناوازه‌و نایابی به‌ده‌نگه خۆش و ئارام به‌خشه‌كه‌ی تۆماركرد ، به‌رهه‌مه‌كانی حه‌مه‌ی نێرگز دوای ئه‌و ده‌یان ساڵه هه‌روه‌كو شاكارێكی به‌رزی هونه‌ری ماون و چێژبه‌خشن ، گۆرانییه‌كان ( خه‌ون ، بۆ بێ له‌و چاوه كاڵانه، ئاواتی دووری ( ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌فیق چالاك) مۆسیقای پێشه‌كی گۆرانی ئاواتی دووری له‌لایه‌ن هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی و شه‌وكه‌ت ڕه‌شید) ه‌وه دانراوه) و گۆرانی ڕێبوار و ڕێبوار و كراس كه‌تانی).
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز زۆربه‌ی ئاوازی گۆرانییه‌كانی خۆی دایناون و ، كه‌ڵكی له‌هۆنراوه‌ی ئه‌م شاعیرانه وه‌رگرتووه ( گۆران ، شه‌هید دڵشاد مه‌ریوانی ، قادربرسی ، شێخ ئه‌نوه‌ر و محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار) .
هونه‌رمه‌ند له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991) به‌شداری له‌ده‌یان بۆنه‌و ئاهه‌نگ و به‌رنامه‌ی كه‌ناڵی كوردسات دا كردووه، له‌ساڵی (2002) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند( عوسمان عه‌لی ، ئازاده ڕه‌ش و نوری مه‌لا مه‌حمود)، به‌چه‌ند گۆرانییه‌ك وه‌ك ( لیمۆ هه‌ی لیمۆ و دوگمه‌و دۆڵابی بانی سوخمه‌ی ئاڵ ) له‌به‌رنامه‌ی ( شه‌وچه‌ره) له‌پێشكه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند ( نیاز نوری) به‌شداری كردووه ، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ساڵدا ، هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای ڕۆژئاوایی ( سه‌هه‌ند) دوو گۆرانی به‌ناوه‌كانی ( باخم بێ به‌رهه‌م ، له‌هۆنراوه‌ی ( هۆگر گۆران) و ئاوازی ( ئیبراهیم خه‌یات)، گۆرانی دووه‌م به‌ناوی ( باخه‌وان) تۆمارده‌كات.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز دوای ئه‌و مێژووه دوور‌و درێژه‌و خزمه‌تكردن به‌هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی ، به‌ڵام خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی پوخت و ناوازه، به‌داخه‌وه له‌ساڵی (2008) دووچاری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌بێت، چیتر ئه‌و توانایه‌ی جارانی نامێنێ ، هه‌رچه‌نده دوو گۆرانی ئاوازی بۆ داناوه به‌ڵام به‌داخه‌وه و نه‌خۆشییه‌كه‌ی ڕێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م كاره هونه‌رییه‌كانی تا تۆماریان بكات ، به‌رهه‌مه‌كان بریتین له ( شه‌وگار) له‌ئاوازو هۆنراوه‌ی خۆی ، هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا ژه‌ن ( دلێر حسێن) كاری دابه‌شكردنی مۆسیقاكه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، به‌داخه‌وه تۆمارنه‌كرا..؟! گۆرانی دووه‌م ئاوازی له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌كی ( گۆران) داناوه به‌ناوی( جوانی لادێ) هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( هێرش عه‌بدولڕه‌حمان) كاری دابه‌شكردن و ئاماده‌كردنی مۆسیقاكه‌ی بۆ كردووه.
ئه‌وئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی بواری مۆسیقا و گۆرانی ، له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا داهێنه‌ربوو نوێگه‌ری له‌گۆرانی كوردیدا ئه‌نجام دا، تا دواساته‌كانی ژیانی خۆی به‌و ڕێبواره به‌ئه‌مه‌كه‌ی ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان ( ئیبراهیمی خه‌یات ، ڕه‌فیق چالاك ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان و كه‌ریم كابان) زانیوه،
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیی و به‌دبه‌ختییه‌ی له‌ژیانیداڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه، به‌ڵام هیچ كات ناتوانێت مه‌رگی ئازیزانی له‌یادبكات كه‌له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئازارێكی قوڵی به‌سوێ ده‌چێژێ (به‌تایبه‌تی (9ی حوزه‌یرانی 1963) كه‌به‌ده‌یان له تێكۆشه‌ران و هاوڕێم زینده‌به‌چاڵ كران ، هه‌رله‌وساڵه‌دا (1963) كه‌وتم به‌سه‌ر خه‌مێكی بێبڕانه‌وه كه‌ئه‌ویش مه‌رگی ناواده‌ی باوكم بوو ، دواتر مه‌رگی خوشكێكم كه زۆر دڵسۆز بوو بۆم ، سێه‌میش كۆستی برای گه‌وره‌م كه‌ریمی جوانه‌مه‌رگ بوو له‌به‌غدا شه‌هیدكراو خرایه ناو ئاوی دیجله‌وه، بۆیه ساڵی 1963گۆستی گرانی گه‌له‌كه‌م و خۆشم به‌ناخۆشترین ساڵی ژیانم ئه‌زانم ، وه‌خۆشترین ڕۆژه‌كانی ژیانیشم ڕاپه‌ڕینی (1991) و ڕزگاری عێراق بوو) (10).
مه‌خابن دوای (5) ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی ، به‌داخه‌وه شه‌كراوی شیرینی ژیانی نه‌چێشت ، هه‌روێڵ بوو به‌دوای ژیانێكی ئارام و ئاسووده‌و لێوان‌لێو له‌خۆش به‌ختی، هه‌رپێی نه‌گه‌یشت، تا له‌ڕێكه‌وتی
( 23/9/2013) بۆهه‌میشه‌چاوه‌كانی لێك ناوه‌و ژیانئاوایی كرد له‌گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی كه لانكه‌ی گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی هونه‌ره‌كه‌ی بوو، مالئاوایی له پیرمه‌سوور و حاجی حان و شه‌قامی مه‌وله‌وی و ئازیزان و خۆشه‌ویستانی كرد، ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماندووه‌ی ژیان وخاوه‌ن ئه‌و هونه‌ره به‌رزه له‌گردی سه‌یوانی سلێمانی ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستان كرا.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ، له‌ساڵی (1975) له‌گه‌ڵ خاتوو ( ڕابیعه عه‌لی قادر ) ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێ، به‌روبوومی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه، (3كوڕ و 2كچ) بووه ، تاله‌ژیاندا بوو ئاواتی ئه‌وه‌بووه كه یه‌كێك له‌منداڵه‌كانی ڕێگای هونه‌ر بگرنه به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاواته‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده ناو خاك، جێی ستایش و ده‌ستخۆشییه بۆ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( نامدار قه‌ره‌داخی) دوای (9) ساڵ له‌كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز، به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و دڵسۆزیی هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌رداخی ئاواتی نێرگزه‌كه‌ی كوردستان دێنێته دی و كاكه ( كوردۆ)ی كوڕی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگزی له‌ڕێكه‌وتی (4/2/2022) له‌كۆنسێرتێكی شایسته به‌یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی باوكی هێنایه سه‌رشانۆ بۆیه‌كه‌مجار به‌بێ سڵه‌مینه‌و بوێرانه له‌به‌رده‌م ئاپۆرای ئاماده‌بوانی كۆنسێرته‌كه له‌ته‌لاری هونه‌ر، سه‌رله‌نوێ ده‌نگ و ئاوازه خۆشه‌كانی حه‌مه‌ی نێرگزی دایه‌وه به‌گوێ و هه‌ست و ڕۆحی ئاماده‌بووان.
جه‌مالی ده‌لاك 10/3/2022 هه‌ولێر.
سه‌رچاوه :
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی خه‌می نان لێی نه‌ده‌گه‌ڕا ،
هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( نه‌جم محه‌مه‌د) تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ( هاواری ئازادی ) (25/9/2016).
و7) وتووێژێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز به‌رله‌مه‌رگی ، سازدانی جه‌لال هانیسی، گۆڤاری (هه‌نار)ژماره(93)ئۆكتۆبه‌ری 2013،گۆڤارێكی ئه‌ده‌بیی،هونه‌ریی،رووناكبیرییه ، لاپه‌ڕه(171).
وه‌سیه‌تی حه‌مه‌ی نێرگز، سایتی ڕووداو (1/10/2013).
و5 و9) دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ، هه‌ڤپه‌یڤین ..ئازاد عه‌بدولواحید، گۆڤاری ( ڕامان) ژماره (188) 5/1/20133، لاپه‌ڕه ( 33 و 34).
(6 و 8 و 10) كتێبی ( بۆ كه‌لتوریشاره‌كه‌م ) (مارف ناسراو) ، حه‌مه‌ی نێرگز یادگار و بیره‌وه‌ری سه‌رده‌می مناڵی و هه‌رزه‌كاری و شه‌وان و ڕۆژانی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی ئه‌گێڕێته‌وه ،لاپه‌ڕه (88 و 90) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.