Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 23:54

وەزیری شارەوانی و شاندێكی جایكا دەستپێكردنی كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر تاوتوێ دەكەن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 9-5-2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد و گفتوگۆ لەبارەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا. شاندەكە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەری  ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، ڕاوێژکاری تەکنیکی، نوێنەری جایکا لە بەغدا، ڕاوێژکاری پڕۆژەکان لە بەغدا، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان و ڕاوێژکاری پڕۆژەکانی جایكا لە کوردستان.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دەستپێكردنی كارەكانی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر كرا، جەخت كرایەوە دەبێت لە پرۆژەكەدا ڕەچاوی تایبەتمەندی شارستانیەتی هەولێر و فراوانبوونی ئێستای شارەكە بكرێت كە لە نزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.