Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:51

لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمریکا دووجار میلیشیاکانی ئێران لە سووریا بۆردوومان دەکات

کوردستان TV
100%

له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مریكا دووجار میلیشیاكانی ئێران له‌ سووریا بۆردوومان ده‌كات و ئه‌مڕۆ شەممە به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ بۆردمانی میلیشیاكانیان له‌ ناوچه‌ی دێرزووری سووریا كردووه‌.

 ماڵپه‌ری عه‌ره‌بیه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ کە سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شەممە به‌ فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ملیشاكانی ئێران له‌ شاری دێرزووری سووریا بۆردمان كراوه‌. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هه‌مانشێوه‌ و له‌ هه‌مان شوێن، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومانی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانی كردووه‌.

 هەروەها کەناڵی حه‌ده‌س رایگه‌یاندووه‌ کە بۆردوومانه‌كه‌ی پێشتر و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بووه‌، به‌ڵام تا ئێسته‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ زیانه‌كان چی بوون.

 هەروەها له‌ چواری یه‌نایه‌ریش له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ به‌ ناوه‌ندی میلیشیاكانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ سووریا له‌ شاری دێرزووردا داده‌نرێت، بۆردوومانێكی زۆر چڕی میلیشیاكان كرا و زیانێكی زۆری گیانی و مادیی لێكه‌وتبووه‌وه‌.

 له‌ زۆربه‌ی بۆردمانه‌كانی سووریادا، هێزه‌كانی ئێران له‌م وڵاته‌دا بۆردوومان ده‌كرێن، ئێران و سووریا، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل درێژ ده‌كه‌ن، چه‌ند جارێكیش ئیسرائیل خۆی هێرشه‌كانی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.