Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:21

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لەسەر بنەمای هەرەسهێنانی سیاسەتی وڵات سەریهەڵداوە

Suhail tahir
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لەسەر بنەمای هەرەسهێنانی سیاسەتەوە لە عێراق سەریهەڵداوە.

لە میانی بەشداریکردنی د. سـەباح سـوبحی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسـیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دانـا شـەهید جـەزا ئـەندامی خولی پێشـووی پـەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی ڕۆژەڤی کوردستان تاوتوێی ئاسـتەنگـەکانی بـەردەم پـێکهێنـانی حکـوومـەتی نـوێی عێراق کرا.

د. سەباح سوبحی ڕایگەیاند: هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان هەوڵ دەدات حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنێت. ئەمەش لەسەر بنەمای هەرەسهێنانی سیاسەتەوە لە عێراق سەریهەڵداوە، نەک بەشێوەیەکی میزاجی بڕیاری لێ درابێت.

ڕاشیگەیاند: حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی پێشووتری عێراق شکستیان هێناوە، ئێمە وەکو کورد ئازارێکی زۆرمان بەدەست حکوومەتەکانی پێشووەوە بینیووە، بەهۆی جێبەجێنەکردنی دەستوور وەکو خۆی.

د. سەباح جەختیشی کردەوە کە پێویستە دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، نەک تەنیا لەدژی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێت.

هەر لەمیانی بەرنامەکە دانـا شـەهید جـەزا ئـەندامی خولی پێشـووی پـەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بوونی ئۆپۆسزیۆنێک چاودێر بێت بەسەر کارەکانی حکوومەتەوە لە عێراق گرنگە، پێویستە دەسەڵاتەکان دابەش بکرێن و ئەو لایەنانە دەسەڵات بگرنە دەست کە بەرپرسیارەتی هەڵدەگرن بۆ ئەوەی فەوزا دروست نەبێت.

هەروەها جەختی لە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمی بەڕێوەبردنی عێراق کردەوە، ڕایگەیاند کە ئەو سیستەمە لە بنەڕەتەوە پێویستی بە گۆڕانکارییە.

ئەو ئـەندامەی خولی پێشـووی پـەرلەمانی عێراق دووپاتی  کردەوە لەسەر پێویستی تەوافوقی نێوان پێکهاتەکان لە عێراق.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.