Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:27

چۆمان.. گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە و ژمارەیەك چاودێری بۆ داندرا

ئەمڕۆش شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیاران لە گۆمەكە كۆكرایەوە
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە و ژمارەیەك چاودێری بۆ داندرا ، ئەمڕۆش شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیاران لە گۆمەكە كۆكرایەوە.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشووتر ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆ و عێراقی و بیانی سەردانی گۆمی فێڵاویان لە سنووری چۆمان كرد و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەهۆی پیسكردنی گۆمەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نیگەرانی زۆر دروستبوو، بە مەبەستی پارستنی گۆمەكە لە پیسكردن و شێواندنی، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەك چاودێری بۆ گۆمەكە دیاریكرد بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری بكەن.
هەڵگورد محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان به‌ ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری راگه‌یاند: چەند ڕۆژێكە تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان ڕۆژانە پرۆسەی خاوێنكردنەوە لە گۆمی فێڵاو بەڕێوە دەبەین، ئەمڕۆ شەممەش تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان بە هاوكاری كۆمپانیایەكی تایبەت بە خۆڵ و خاشاكی سنوورەكەمان، شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیارانمان لە گۆمی فێڵاو هەڵگرتەوە و ئێستاش گۆمەكە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لێیە، هیچ خۆڵ و خاشاكێكی لێ نەماوە و بە تەواوی خاوێنكراوەتەوە.
ده‌شڵێت: لەبارەی پاراستن و چاودێریكردنی، ڕایگەیاند وەك گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەك چاودێرمان بۆ گۆمەكە دیاریكردووە بۆ ئەوەی بەردەوام چاودێری خاوێنی شوێنەكە و  ڕێگری لە شێواندنی بكەن، داواش لە گەشتیاران دەكەین ڕەچاوی پاكوخاوێنی گۆمی فێڵاو و دەوربەری بكەن.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.