Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:41

گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس به‌ 30 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت

کوردستان TV
100%


گه‌وره‌ترین به‌رده‌ ئه‌ڵماسی سپی کە كێشه‌كه‌ی 228 قیراتە، بڕیارە له‌ سویسرا له‌ زیادكردنێكی ئاشكرا دا به‌ زیاتر له‌ 30 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت .

زیاد كردنه‌کە له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ شاری جنێڤی سویسرا به‌رێوه‌ ده‌چێت و پاره‌كه‌شی پێشكه‌ش به‌ رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته‌ ده‌كرێت.
شایانی باسه‌ نرخی ئەڵماس بەرزبووەتەوە، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌ڵماس بۆ شه‌ڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا ده‌گه‌رێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش بۆ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سه‌ر روسیا .


ئا- كامران
ژێده‌ر-ئه‌لعه‌ره‌بیه‌

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.