Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:38

ئەفسەرێكی پۆلیسی نەینەوا: لەئێستادا رەوشی شنگال ئارام و سەقامگیرە

کوردستان TV
100%

ئەفسەرێك لە پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند، دوای ئەوەی چەكدارانی پەكەكە لە ناوەند و ناوچەكانی قەزای شنگال كشانەوە، لەئێستادا رەوشی قەزاكە ئارام و سەقامگیرە.
ئەفسەرەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت  رایگەیاند :درەنگانی شەوی رابردوو، چەكدارانی پەكەكە لە ناوەند و ناوچەكانی قەزای شنگال بە ئاراستەی چیای شنگال كشاونەتەوە.
گوتیشی: دوای كشانەوەی چەكدارانی پەكەكە لە ناوەند و ناوچەكانی قەزای شنگال، هێزەكانی پۆلیس و سوپای عێراق لە گەڕەك و ناوچەكانی قەزاكە بڵاوكراونەتەوە و لەئێستادا، رەوشی شنگال ئارام و سەقامگیرە.
جێگای ئاماژە پێدانە دوێنێ هەینی دەیان خۆپیشاندەر لە دانیشتووانی قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق داوایان لە حكوومەتی عێراق كرد رێگە بەبوونی هیچ گرووپێكی چەكداریی لە یاسا دەرچوو لە قەزاكەدا نەدات.
رۆژی نۆی تشرینی یەكەمی ساڵی 2020، حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و دروستكردنی ئیدارەیەكی نوێ بۆ قەزاكە رێككەوتن،بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق رێككەوتنەكەی جێبەجێ نەكردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.