Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 18:30

وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەددین

کوردستان TV
100%

جومعە عناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی، هەروەها ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجام دەدرێن، گەیشتە پارێزگاكە.
لیوا یەحیا رەسوڵ ،گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە كە جومعە عناد سەعدون بە یاوەری ژمارەیەك فەرماندەی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی گەیشتووەتە پارێزگای سەڵاحەددین. 
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق راشیگەیاندووە، ئامانج لە سەردانەكەی وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون بۆ پارێزگای سەڵاحەددین، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی، هەروەها ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجام دەدرێن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.