Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 18:26

خۆڵبارینێكی بەهێز پارێزگای كەربەلا دادەپۆشێت

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ شەممە 7-5-2022 خۆڵبارێكی بەهێز پارێزگای كەربەلای گرتەوەو بووە هۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین لە زۆربەی شەقامەكانی پارێزگاكە.
بەگوێرەی میدیای عێراق بەبەرەبانی ئەمرۆ خۆڵبارێكی بەهێز پارێزگای كەربەلای گرتۆتەوە.
هەر بەهۆی خۆڵبارینەكە  مەودای بینین كەمبووەتەوە.
جێگای ئاماژە پێدانە دوێنێ دەستەی گشتی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە كە هەردوو ناوچەی ناوەراست و باشوور لە رۆژانی شەممەو یەك شەممە خوڵبارێنێكی سووك و مامناوەند بەخۆیەوە دەبینێ.
لەلایەكی دیكەوە  بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی كەركووك، نەبیل حەمدی بوشناق دوێنێ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند كە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە سنووری پارێزگاكەی گرتووەتەوە، 61 كەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.