Erbil 9°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 03:38

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 111 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

کوردستان TV
100%


لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 16 سه‌نت مامەڵەی پێوە كرا. 

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 111 دۆلار و رۆژەکەی بە 110 دۆلار و 14 سەنت تەواو کرد.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5 ى 5 ى 2022، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا 0،92 بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە111 دۆلار و16 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 108 دۆلار و 47 سەنت فرۆشرا.

داواکاری کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیادا کە هاوردەکردنی نەوتی رووسیا قەدەغە دەکات، کاریگەری هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی ئەورووپا رایگەیاند، کەمبوونەوەی وابەستەیی بە نەوتی رووسیا ئاسان نییە و گوتی: ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام وابەستەن بە نەوتی رووسیا. ئێستا داوا دەکەین هاوردەکردنی نەوت لە رووسیا قەدەغە بکرێت. ئەم قەدەغەکردنە هاوردەکردن لە رێگای دەریا و هێڵی بۆڕیش دەگرێتەوە بۆ تەواوی بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا بە نەوتی خاو و پاڵێوراویشەوە.

ڤۆن دێر لاین باسی لەوە کرد کە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داندراو و قۆناغبەند بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری بکاتە سەر نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا کۆتایی دەهێنن بە کڕینی نەوت لە رووسیا و گوتی: دابینکردنی نەوتی خاو لە رووسیا لە ماوەی شەش مانگ و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییە پاڵێوراوەکانیشی بەشێوەی قۆناغبەند تا کۆتایی ساڵ کۆتایی پێ دەهێنین.

دوای ئەم گوتانە، دوێنێ خاوی برێنت لەسەدا چوار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەرزبوونەوەکە ئەمڕۆیش بەردەوام بوو، پسپۆڕان لە کاتێکدا ئاماژە بەوە دەدەن ئەو هەڵمەتەی یەکێتیی ئەورووپا دەستی پێ کردووە لەوانەیە "یاری گۆڕین" بێت لە بازاڕەکانی نەوتدا، وای بۆ دەچن لە قۆناغێکدا کە نرخی وزە هەڵکشاوە و لە ماوەیەکی هێندە سنوورداردا زەحمەتە یەکێتیی ئەورووپا سەرچاوەی جێگرەوەی دابینکردنی وزە بدۆزێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.