Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 21:32

وردەکاری خنکانی باوک و کچێک له‌ چۆمان ده‌خرێته‌ڕوو

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە خێزانێکی گەشتیاری بە ڕەچەڵەک عەرەب کچەکەیان دەکەوێتە نێو ڕووباری چۆمان، باوکی هەوڵی ڕزگارکردنی دەدات و سەرئەنجام خۆشی دەکەوێتە ناو ڕووبارەکەوە، کەمێک پێش ئێستا تەرمی کچەکە دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای باوکیشی بەردەوامە.

بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: منداڵێک لە ڕووباری چۆمان نزیک قوبەی گەڵاڵە کەوتە ناو ڕووبار و خنکا، بەمەبەستی ڕزگارکردنی باوکی بەدوایدا خۆی فڕێ دەداتە نێو ڕووبار و بەهەمانشێوە ئەویش دەخنکێت.

ڕاشیگەیاند: تیمەکانمان لە بەرگری شارستانی ئاگادارکرانەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان تەرمی منداڵەکە بدۆزنەوە و دەری بهێنن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا تیمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی باوکەکە، منداڵەکە ناوی (دینا عەبدولرەزاق عەبدولقادر)ە تەمەنی 11 ساڵە، باوکی ناوی (عەبدولرەزاق عەبدولقادر عەبدوڵا)یە تەمەنی 38 ساڵە، بە ڕەچەڵەک عەرەبن و دانیشتووی شاری هەولێرن بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لەم ناوچەیە کردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.