ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری به‌غدا مووشه‌كێكی كاتیۆشا ئاراسته‌ی ماڵی بریكارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كراوه.
مووشه‌كه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ر ماڵی فریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه‌وتووه له گه‌ڕه‌كی ئه‌بی نه‌واس له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
مووشه‌كه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای خۆی نه‌هێناوه و ته‌نیا زیانی به‌ر دیواری ماڵه‌كه‌یان گه‌یاندووه.
ئاژانسی هه‌واڵگری دوای لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه، شوێنی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه كاتیۆشاكانی دیاری كرد و هه‌روه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌لێكیشدا له ناوچه‌كه گرتووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه.
له‌باره‌ی كرده‌وه‌كه‌ش، ئاژانسه‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه كرده‌وه‌كه له‌لایه‌ن تیرۆریستان و له‌یاساده‌رچووان ئه‌نجامدراوه و به مووشه‌كی كاتیۆشا ماڵی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كراوه‌ته ئامانج.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیرۆریستان له كرده‌وه‌كه شكستیان خواردووه و به‌دڵنیاییشه‌وه له‌ده‌ست یاسا ده‌رناچن و ده‌ستگیر ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.