لە ئەنجامی شەپۆڵێکی خۆڵبارین کە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کارەبای بەشێکی زۆری پارێزگای سەڵاحەدین بڕا.
مەڕوان شەهاب بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سەڵاحەدین بە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی) ڕاگەیاندووە: زۆربەی قەزا و ناحییەكانی پارێزگای سەڵاحەدین لە ئەنجامی خۆڵبارینێکی بەهێز ڕووبەڕووی بڕانی كارەبا بوونەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئێستا خەریکی چاککردنەوەی ئەو وێستگانەن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کارەبا بۆ هاووڵاتییان بگەڕێننەوە.
جەختیشی کردۆتەوە کە لەزووترین کاتدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن و کارەبا بۆ قەزا و ناحییەکانی پارێزگای سەڵاحەدین دەگەڕێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.