Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 19:04

کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم خستووەتەڕوو، هۆشداری دەدات بە هاووڵاتییان کە بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینین کەمتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو نزمەپەستانەی کە باشووری خۆرئاوای عێراقی گرتۆتەوە کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی شەپۆڵێکی تۆزوخۆڵ  کە ناوچەکانی ناوەراستی عێراقی گرتۆتەوە پێشبینی دەکەین کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە زیادبێت بەتایبەتی شاری هەولێر و دەوروبەری و ناوچەکانی گەرمیان و باشووری سلێمانی.

ڕاشیگەیاند: مەودای بینینی ئاسۆیی کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 2 کیلۆمەتر، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەکو کاتەکانی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە  بەردەوامی دەبێت.

کەشناسی هەروەها مەودای بینینی ئێستای هەندێک لە ناوچەکانی کوردستانی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:

کەرکووک 2 کیلۆمەتر

دووز 2 کیلۆمەتر

خانەقین 6 کیلۆمەتر

سلێمانی 9 کیلۆمەتر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.