بەهۆی بوونی لاوی خوار تهمهن 18 ساڵ لە هەڵمەتێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بلیاردی (شایەن لە قەلەرەیسی، فولهام لە کانیکوردە، گەنجان لە جادەی کۆنی چوارتا)ی داخست.
رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند لە رۆژانی جەژنیشدا لیژنەکان لە بەسەرکردنەوەو بەدواداچونەکانیان بەردەوامن و هۆکاری داخستنی ئەو شوێنی بلیاردانەش بوونی مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بووە کە لەرووی یاساییەوە رێگەی پێنادرێت.
وتیشی: ناکرێت هیچکام لەشوێنی بکیاردەکان رێگە بدەن کەسانی خوار تهمهن 18 ساڵ سەردانیان بکەن، لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرە رێکاری یاسایی لەگەڵ شوێنەکەو خاوەنەکەی دەگرینە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.