Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 20:17

له‌ 24 كاتژمێردا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانیان كردووه‌

کوردستان TV
100%


تەندروستیی سلێمانی  رایگه‌یاند: لەماوەی 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و لەو ژمارەیە 278یان داخڵكراون.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ( 24 ) كاتژمێری ڕابردوودا ( 912) کەس سەردانی هەریەک  له نەخۆشخانەکانی ( شار - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری - منداڵبوون - هیوا - پسپۆڕییەکانی دڵ - ‌شەهید د.هێمن کۆرۆنا - ئمێرجینسی سوتاوی - گورچیلەی دەستکرد ) کردووە لەو ڕێژەیەش سێ سەد و (278) کەس داخڵکراون بە شێوەیەک لە نەخۆشخانەی شار ( 165 ) کەس و نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید منداڵان ( 65 ) کەس و نەخۆشخانەی منداڵبوون ( 21 ) کەس و نەخۆشخانەی هیوا ( 21) کەس و نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ ( 10 ) کەس و نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن تایبەت بە کۆرۆنا ( 1 ) کەس داخڵکراون 
هەر لەو ڕێژەیە ( 7 ) حاڵەتی نەشتەرگەری گشتی لەنەخۆشخانەی شار  ( 5 ) نەشتەرگەری قەستەرەو باڵۆن لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ کراوە( 6 )نەشتەرگەر منداڵبوون كراوە 
هەر لە ئامارەکەدا  (16) حاڵەتی منداڵبوون و ( 7 ) حاڵەتی گیانلەدەستدان و ( 76 ) حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراوە


 

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.