Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:30

توركیا.. لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لە ئیزمیر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.

لە قەزای مەنەمەن سەربە پارێزگای ئیزمیر ئۆتۆمبێلێک خۆی بە بەربەستێکدا کێشا و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.

ئۆتۆمبێلەکە کە بە ئاراستەی رێگای باکووری ئیجە رێی دەکرد، لە نزیک سنووری گەڕەکی یاهشەللی بە هۆکارێکی نادیار خۆی بە بەربەستێکدا کێشا.

دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی، جەندرمە و ئاگرکوژێنەوە گەیشتە شوێنەکە.

تیمەکانی تەندروستی دوای ئەنجامدانی پشکینین بۆیان دەرکەوت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و یەکێک لە سەرنشینان گیانیان لەدەستداوە و سێ لە سەرنشینانیش کە بە سەختی بریندار ببوون رەوانەی نەخۆشخانەی حکوومی مەنەمەن کران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.